«شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی» له‌فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سلێمانی

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لهبهشی «نمایشکردنی تایبهت»ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» لهژێر ناونیشانی «شێرپهنجهی زهوی»؛ پێنج بهڵگهفیلمی درێژ لهدهرهێنهرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان نمایش کران.

بەپێی راپۆڕتی لیژنەی راگەیاندنی گشتیی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لهبهشی «نمایشکردنی تایبهت»ی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» Slemani لهژێر ناونیشانی «شێرپهنجهی زهوی»؛ پێنج بهڵگهفیلمی درێژ لهدهرهێنهرهکانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لهوانه؛ «شوێنکهوتنی مهرجان»، «چیرۆکێکی ناخۆش: راستهقینهی گهیشتن بهدهسهڵات»، «جهنگاوهرانی ههوا»، «سههۆڵی ئاگرین»و «سهیروسهمهرهکانی دهریا» لههۆڵهکانی سیتی سینهما» لهشاری سلێمانی پایتهختی فهرههنگ و هونهری ههرێمی کوردستان نمایشکران.

ئهو پێنج بهڵگهفیلمهی که لهبهشی «شێرپهنجهی زهوی» Earth Cancer لهچوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی «سلێمانی» چوونهسهر پهردهی سینهما، بریتین له؛بهڵگهفیلمی «شوێنکهوتنی مهرجان» Chasing Coral لهدهرهێنانی «جێف ئۆرلوسکی» Jeff Orlowski لهوڵاتی ئهمهریکا بۆ ماوهی (93) خولهک، بهڵگهفیلمی «چیرۆکێکی ناخۆش: راستهقینهی گهیشتن بهدهسهڵات» An Inconvenient Sequel: Truth to Power لهدهرهێنانی «جۆن شێنک» Jon Shenk   و «بۆنی کۆهن» Bonni Cohen لهوڵاتی ئهمهریکا بۆ ماوهی (99) خولهک، بهڵگهفیلمی «جهنگاوهرانی ههوا» Climate Warriors لهدهرهێنانی «کارل ـ ا فێچنهر» Carl-A. Fechner و «نیکۆلیا نیمان» Nicolai Niemann لهوڵاتانی ئهڵمانیا، بهلژیک و ئهمهریکا بۆ ماوهی (86) خولهک، بهڵگهفیلمی «سههۆڵی ئاگرین» Ice on Fire لهدهرهێنانی «لهیلا کۆنرێس» Leila Conners لهوڵاتانی ئهمهریکا، کاستاریکا، کرۆڤاسی، فهرهنساو ئهڵمانیا بۆ ماوهی (98) خولهک و بهڵگهفیلمی «سهیروسهمهرهکانی دهریا» Wonders of the Sea لهدهرهێنانی «ژان ـ میشێل کۆستێئۆ» Jean-Michel Cousteau و «ژان ژاکوس مانتێلۆ» Jean-Jacques Mantello لهوڵاتانی ئهمهریکاو فهرهنسا بۆ ماوهی (82) خولهک.

چوارهمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودهوڵهتی «سلێمانی» لهلایهن کۆمپانیای سینهمایی «مهستی فیلم» بهبهڕێوهبهرایهتی «فوئاد جهلال»، بهسهرۆکایهتی «مهلا بهختیار» بهرپرسی بهشی پاڵپشتیی فێستیڤاڵ، بهبهڕێوهبهرایهتی هونهریی «دانهر عومهر فارس» و بهبهڕێوهبهرایهتی بهرنامهداڕشتنی خاتوو «لینا رهزا»و بهنمایشکردنی (134) فیلم لەدهرهێنهرهکانی (٧9) وڵاتی جیهان؛ له دوو بهشی رکابهریی سهرهکیی «سینهمای جیهان» (نێودهوڵهتی)و بهشی رکابهریی «سینهمای کوردی» (نهتهوهیی) و ههروهها سازدانی وۆرکشۆپهکانی پیشهیی و پسپۆڕانهی سینهمایی و کۆڕو کۆبوونهوهی بهرههمهێنانی هاوبهش؛ بهدروشمی «شێرپهنجهی زهوی» له پێنج هۆڵی «سیتی سینهما»، «سینهما سالم»، هۆڵی «ئهمنه سوورهکه« و ههروهها لهتهلاری «هونهر» لهشاری سلێمانی لهههرێمی کوردستان بهڕێوهچوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار