ناساندنی سنەو سلێمانى وه‌کو داهێنه‌رانى ئه‌ده‌ب‌و میوزک گڕوتین ده‌دات به‌ئه‌دیبان‌و رۆشنبیرانى کورد لە هەموو دنیا

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: شاناز حهسهن

کهژاڵ ئهحمهد، شاعیر رایدهگهیهنێت ناساندنی سلێمانى وهکو شاری داهێنهرى ئهدهب لە لایەن رێکخراوى یونسکۆوه گڕوتین دهدات بهئهدیبان و رۆشنبیرانى کورد لهههر شوێنێکى دنیا.

کهژاڵ ئهحمهد دهڵێت «بڕوانه ئێمه چهند دڵخۆشین بهوهى سنه شارى داهێنانى هونهرییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئهوانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئهدهبییه ههموو کوردێک واى لێ چاوهڕوان دهکرێت ئهم ههنگاوه هانیبدات بۆ گهیاندنى شارو وڵاتهکهى بهئاستى رێزلێنراو لهچاوى جیهاندا.

کهژاڵ ئهحمهد، لهشارى کهرکوک لهدایک بووهو لهشارى سلێمانى ژیاوه، ساڵى 1986 تێکهڵ بهژیانى نووسین بووهو لهساڵهکانى 1992 تا 2008 لهزۆربهى بوارهکانى میدیاى کوردیدا کاریکردووه به رادیۆو رۆژنامهو گۆڤارو تهلهفزیۆنهوه، داهاتى دیوانێکى بۆ کهسوکارى شههیدان و ئهنفالکراوان خهرج کردووهو چهندین بهرههمى ترى ههیه کهوهرگێڕدراونهته سهر زمانى ئینگلیزى و عهرهبى و نهرویجى.

کهژاڵ ئهحمهد، لهچاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتى ئاماژه بهوهدهکات لهئێستادا شاعیرى تازهى باشمان ههیه، پێیوایه شاعیره کۆنهکانیش ماوهیهکیان ویستووه تاگهیشتون بهو ئاسته، دهڵێت «نابێت پهله لهنهوهى نوێى شیعر بکهین، بۆ ئهوهى رێگهبدرێت بشکوتێن».

هاوڵاتى: گرنگى ناساندنى سلێمانى وهک شارى ئهدهب و رۆشنبیرى لهلایهن یونسکۆوه چییه؟

کهژاڵ ئهحمهد: ناساندنى شارى سلێمانى لهلایهن رێکخراوى یونسکۆ لهبوارى ئهدهبدا بهشێوهیهکى فهرمیی، ئاوڕدانهوهیهکى جیهانیى پڕ بایهخه بۆ ئاستى رۆشنبیریى رابردوو، ئێستاو ئایندهى ئهم شاره زیندووهى کوردستان، ئهوهى شانازییهکهیشمان دهکات به دوو هێنده ئهوهیه، شارى سنهى دهستهخوشکى سلێمانیش وهک یهکێک لهشاره داهێنهرهکان لهبوارى میوزیکدا تۆمارکراوه، لهکۆى ئهم ههنگاوهشدا دڵخۆشم خاتوو ئالان مارى لیڤنسۆن لابروس و دێڤدى هاوسهرى رۆڵى گرنگیان ههبووهو خاوهنى بیرۆکهى دهستنیشانکردنى سلێمانى بوون وهک شارى داهێنانى ئهدهبیى لهلایهن رێکخراوى یونسکۆ.

هاوڵاتى: لهوانهیه کهسانێک بپرسن ناساندنى سلێمانى لهلایهن یۆنسکۆوه چى دهخاتهسهر خهرمانى سهروهرییهکانى شارى سلێمانی؟

کهژاڵ ئهحمهد: وهک نووسهرێکى مێ  کهساڵانێکه لهبوارى ئهدهبدا بهههموو توانایهکهوه ههوڵدهدهم، گرنگیى بڕیارهکهى یونسکۆ لهوهدا دهبینم کهدانپێدانانێکى جیهانییه بهمێژووى کۆن و نوێى داهێنانى ئهدهبیى لهشارى سلێمانیدا کهپایتهختى رۆشنبیریى ههرێمى کوردستانهو لهدامهزرانیهوه تا بهئهمڕۆ دهگات شارى داهێنهره گهورهکانى کوردستانه، وهک چۆن ههولێر بهقهڵاکهى چۆته ناو مێژووى کارهکانى یونسکۆ، سلێمانى بهداهێنانه ئهدهبییهکانیهوه ناوى لهلیستى شاره داهێنهرهکانى جیهاندایه.

هاوڵاتى: ئهم ناساندنه چ گڕوتینێک دهدات بهئهدیبان و رۆشنبیرانى سێمانی؟

کهژاڵ ئهحمهد: پێموایه گڕوتین دهدات بهئهدیبان و رۆشنبیرانى کورد لهههر شوێنێکى دنیابن، بڕوانه ئێمه چهند دڵخۆشین بهوهى سنه شارى داهێنانى هونهرییه لاى یونسکۆ، بێگومان ئهوانیش خۆشحاڵن سلێمانى شارى داهێنانى ئهدهبییه ههموو کوردێک واى لێ چاوهڕوان دهکرێت ئهم ههنگاوه هانیبدات بۆ گهیاندنى شارو وڵاتهکهى بهئاستى رێزلێنراو لهچاوى جیهاندا.

هاوڵاتى: ئهگهر بهپێى ئهو نازناوه بودجهى بۆ تهرخانبکرێت چ بۆشاییهک پڕ دهکاتهوه؟

کهژاڵ ئهحمهد: نازانم نازناو بودجهى بۆچییه؟!، لهوڵاتێکدا کههاووڵاتییهکانى تائێستاش لهوادهى خۆیدا مووچه وهرناگرن؟! راستى حهزم بهگوێگرتن لهناوهێنانى بودجهیش نیه، لهبهرئهوهى ههرگیز بهباشى بۆ ئهو بهرنامانه خهرج ناکرێت کهدهکرێته ههنجهت بۆ وهرگرتنی.

هاوڵاتى: لهئێستادا ئاستى ئهدهب و هونهر لهچ ئاستێکدایه بهڕاى بهڕێزت؟

کهژاڵ ئهحمهد: ئهدهبیاتى ئێمه لهقۆناغى خۆناساندن و چوونه ناو دنیاى ئهدهبیاتى جیهاندایهو خوێنهرانى غهیرى کوردیش پێى سهرسامن، ههربۆیه بێمانایه خۆمان بهکهمتر داهێنهر لهنووسهرانى دنیا بزانین، ههر بۆ نموونه نووسهرێکى وهک بهختیار عهلى توانیویهتى بهبهرههمهکانى جێگاى گرنگیى پێدانى خوێنهرى ئهڵمانیى بێت و بێجگه لهبهدهستهێنانى خهڵاتى نیلى زاکسى ئهدهبیى لهئهڵمانیا، رۆژنامهو بڵاوکراوهکانى ئهو وڵاته بهسهرسامییهوه باس لهڕۆمان و شیعرهکانى دهکهن.

هاوڵاتى: ئایا بهبهراورد بهپێشوو ئاستهکه پاشهکشهى کردووه؟

کهژاڵ ئهحمهد: ئهى ئهوه نییه دیوانى وهرگێڕدراو بۆ ئینگلیزیى مامۆستا عهبدوڵڵا پهشێوو دیوانى من لهئهمریکا چاپ و بڵاو دهبێتهوه،  بۆیه پێم وایه ئهوانه ههست دهکهن ئهدهبى کوردیى پێشنهکهوتووه  ئهوانهن که بۆ خۆیان و ئهدهبهکهیشیان لهسنوورى چایخانهو کافتریا ئهدهبییهکانیان تهجاوزیان نهکردووه، ههر بۆیه پێم وانییه ئاستى ئهدهبیمان لهچاو رابردوودا پاشهکشهى کردبێت.

هاوڵاتى: بهبهراورد بهساڵانى پێشوو مێژووى سلێمانى شاعیرێکى زۆری ههبوو؟ ئێستا پێت چۆنه؟

کهژاڵ ئهحمهد: ژمارهى شاعیرو نووسهرهکان ئاماژه نین بۆ باشیى دۆخى ئهدهبیمان، بۆ داهێنان چۆنێتى گرنگه نهک چهندایهتی، با ژمارهى شاعیرانى کورد زۆریشبن خۆ ههموویان ناتوانن گۆران یان شێرکۆ بێکهس بن بۆ ئهدهبى کوردیمان، وهک چۆن لهدنیاى ئهدهبدا یهک شکسپیرو لهبوارى هونهردا یهک داڤنشى ههیه، یهک نالى و یهک مهلاى جزیریى و یهک مهستووره، یهک کامکارهکان و یهک عهلى مهردان و یهک ئهیاز زاخۆیى و یهک محهمهد شێخۆ و یهک ئهحمهد کایه ههن، کهواته کێشهکه کهمى و زۆریى ژمارهى ئهدیب و هونهرمهندهکان نییه، گرنگ تایبهتمهندیى تاک و بێوێنهى داهێنهرهکانه.

هاوڵاتى: دۆخى ئهدهب سهردهمى زێڕینى خۆى تێپهڕانددووه؟

کهژاڵ ئهحمهد: لهسهرهتاى راپهڕینى ساڵی 1991ـەوه تا ئهم ساڵانهى دواییش ههردهم دهوترێت ساڵى ههشتاکان سهردهمى زێڕینى ئهدهب و داهێنان بووه، کاتى ئهوه هاتووە قسهیهکى جیاواز لهم بۆچوونه دووبارهو سواوه بکهین، ئهم قۆناغهى ئهدهبیاتى کوردیى سهردهمى زێڕینه لهبهرئهوهى ههموو پهنجهرهو دهرگاو سنوورهکانى جیهان بهڕووى نووسین و کارهکانماندا ئاوهڵایه، جاران دهنگمان ههر دهگهیشته ئامادهبووانى کۆڕهکهمان لهگوندو شارهکهى خۆماندا، ئێستا خوێنهرهکانمان لهوڵاتانى گهورهو بههێزى دنیاوه هاواردهکهن بهنووسین و بۆچوونمان سهرسامن، بۆچى گرنگ نییه ئهدهبمان خهریکه جێگا دهستى خۆى لهسهر نهخشهى ئهدهبیاتى جیهانیى بهجێدههێڵێت کهئهمه شتێکه باپیرهو داپیره گهورهکانى ئهدهبیاتى کوردیى لهخهونیشدا نهیانبینیوه.

هاوڵاتى: ئێستا خۆت وهک شاعیر سهرقاڵى چیت؟

کهژاڵ ئهحمهد: ئێستا لهئهڵمانیام لهلایهن پهرلهمانتارو کهسانى دیارى ئهو وڵاتهوه پێشوازى لێکراوم و کۆڕم کردووه، لهشارى ئیسن ژنه چالاک و خۆبهخشهکانى قوتابخانهى کوردیى کۆڕێکى شیعرییان بۆ رێکخستم بهناونشانی (سۆزێک لهنیشتمانهوه بۆ تاراوگه)و یانهى کوردى میدیا لهئهمستردام لههۆڵهندا کۆڕه شیعرێکى ناوازهى بۆ رێکخستم، لهشارى کۆڵن لهئهڵمانیا کۆڕه شیعرم کردووه بهناوى (شهماڵى نیشتمان و غوربهتى تاراوگه) ههروهها لهشارى بۆن و زۆر شوێنى تر کهزیاتر سهرقاڵى ئهوانهم لهئێستادا، پرۆژهى نوێم کۆڕێک دهبێت لهسویدو دواترش لهفرانکفۆرد کهگهڕایشمهوه بۆ کودستان کتێبهکهم بهناوى (لهشانشینهوه) که سهبارهت بهکوردى ئهردهنه بڵاودهکهمهوه.  

هاوڵاتى: رات چییه سهبارهت بهشاعیره تازهکان؟ پێت وایه توانیویانه خهرمانى ئهدهبى کوردى و سلێمانى بهرهوپێشهوه بهرن؟

کهژاڵ ئهحمهد: ههندى لهشاعیره گهنجهکان نووسینهکانیان جێگاى تێڕامانه، پهیوهندیم لهگهڵ ژمارهیهکیاندا ههیهو بیروڕا دهگۆڕینهوه بهتایبهتى لهگهڵ خانمهکان، پێم وایه شاعیره دێرینهکانیش پێویستیان بهساڵانێکى زۆر ههبووه تا بوون بهناوو ناسراون، بۆیه ههقه پهله لهو نهوه نوێیهى شیعر نهکهین و رێگه بدهین بپشکوێن ئینجا داواى بۆنى خۆشى داهێنان و شیلهى ههنگهکانى کاریگهربوونیان لێبکهین.

هاوڵاتى: شیعرت بۆ سلێمانى نووسیوه؟ دوو دێڕه شیعرت بۆ سلێمانى؟

کهژاڵ ئهحمهد:

 سلێمانی

ئهی رسـتێ مرواریی رژاوی

ناو لهپی نیوهی شهو

بهرامبهر دڵانی داگهڕاو

بهجادهی ئهزمڕتا

تۆ موچڕکی فێنکی ئهو عهشقهی

کهس نهیدیووه

مهگهر ئهوهی که عاشقته

دهمهوێت بشڵێم؛ خۆزگه ئێمهش چ وهک نووسهرو چ وهک دامهزراوهى ئهدهبیى و رۆشنبیریى بتوانین لهئاستى ئهو نازناوه شایستهیهدا بین و رۆشنبیریى و داهێنانى ئهدهبیى بهرهو ئاستى باڵاتر ببهین.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار