چه‌مکى ته‌نیایى و گۆشه‌گیرى

5 ساڵ لەمەوپێش



نووسینی: گۆران مهریوانی

یهکی نۆڤهمبهری ٢٠١٩، کهلکوتا، هیندستان

بەشی دووەم

گارسیا مارکێز، ١٩٢٧-٢٠١٤، لهگۆتارێکی را لهدانشگای کالیفۆڕنیا لهمهڕ (سهدساڵ لهگۆشهگیریی، solitude ,١٩٦٧ /١) خۆی دهدوێ:{که - گریگۆری رهباسا- رۆمانهکهی من وهردهگێڕێ چهمکی گۆشهگیری لهئیسپانی و لاتینیهوه وهردهگرێ و بۆ یهکهمجار لهئینگلیزیدا بهکاریدههێنێ. چوون ئهو دهزانێ تهنیایی گهلێ جودایه لهگۆشهنشینی-خهڵوهتنشینی. لهکن من، ئهو بهئینگلیزی رۆمانهکهی منی نووسیوهتهوه. وهرگێڕانه ئینگلیزیهکهی ئهو لهخودی ئیسپانیهکهی من گهلێ باشتره. حهزدهکهن ئهو رۆمانهی بخوێننهوه، گهر ئینگلیزی بهڵهدن، تکادهکهم وهرگێڕانهکهی ئهو بخوێننهوه، نهک ئیسپانیهکهی من}.{ دانشگای کاڵیفۆڕنیا، بهشی زانستی زمانی ئیسپانی.} لهزمانه سکهندهناڤیهکاندا ئهوساڵ، ٢٠١٩، بۆ یهکهمین جار بینیم نووسهرێک چهمکه لاتینێکه، سۆڵێداد، بهکاردێنێ. دهنا لهوهرگێڕانی مارکێزادا، ١٩٧٠، ههر نووسراوه: سهد ساڵ لهتهنیایی. بێگومان ههڵهیه.

تهنیایی – گۆشهنشینی

     دوو چهمکی جودان. تهنیایی زیاتر لهپڕۆسێسی نامۆییهوه، (ئهلێنهیشونهوه)، دێتهگۆڕێ کهمارکس (١٨١٨-١٨٨٣) بۆ یهکهمجار له(کهپیتاڵ)ـدا لێوهی دهدوێ. تهنیایی بهخواست و ئارهزو نییه، دووره لهههڵبژاردنی کهسهکی/ خود، بهڵکو ههلومهرجێکی تایبهتی دێته‌‌‌گۆڕێ کهتێیدا (کهس-خود) دهگۆشهیهکیدا گیردهکرێ، ئهوجا ناچاردەکرێ کە تەنیا باڵبێ. ئهم دوو مهرجه، سهپاندن-ناچارکردن، نا-بهدڵی / نا-ئارهزوومهندانه، لهچهمکی گۆشهنشینی-گۆشهگیرییدا نییه، بهڵکو (کهس-خود) خهڵوهتنشینیهک بهخواستی خۆی ههڵدهبژێرێ و تێیدا گۆشهنشین یان خۆی گۆشهگیر دهکا.

حهمه عومەر عوسمان خۆی له رووبهرێکدا که ئهو لهرێی نووسهره کلاسیهکییه رووسهکانهوه وهریگرتووهو نێوی ناوه پایز تهنیا دهبینێتهوه*. ئهم رووبهره لهبنچینەدا کێشهی تهنیاییهکی گهوهرهی حهمه-یه. پایز، وهک ماسکێک، دهکا بهخهڵوهتگای خۆی که لهههقیقهتدا تهنێ-نشینگای ئهوه. یانى ئەو بێ رەچاوکردنی وەرز هەر تەنیایە، جا نێوێکی ئێستاتیکدار، پایز، لەو تەنیاییە دەنێ. ئەمن لهپێشهکی دیوانه نا-چاپکراوهکهمدا به دوورودرێژی لهو باسهی دهدوێم. ئهو، ئهو کهناڵان و پردانهی که تهنیایی وهک دهرئهنجامێکی نامۆیی (ئهلینهشون) کهمدهکاتهوه یان دهڕهوێنێتهوه رەتدەکاتەوە، ناخوازێ بهسهریاندا گوزهربکا بهرهو کۆمهڵ و جڤات بگهڕێتهوه. نایهوێت بهکاریانبهێنێ. بۆ؟ وهڵام فرهن. بۆ دەرفەتێکی-تر.

لێ: کار-ئیش، دهرامهت و بژێوی پهیداکردن، خێزان دروستکردن، وهچه خستنهوه، چوونه پارت-رێکخراوگهلێ که نزیکبێ لهدونیا-بینینی ئهوهوه، بهشداریکردن وهک ئهکتیڤیستێک لهجۆرهها کاروباری کۆمهڵایهتی، وهرزشگهلی و ...... پرسگەلێکی جیهانگیر، لهمانه گشتیان بهدووره. تهنیاگەیهکی ئایدیایی بۆ خۆی دروستکردوه که لهتهک تهمهندا، رۆژ لهدوای رۆژ، زیاتر خۆی نیشاندهدات و سهخت-تر دهبێ. ئهمن که شهو-رۆژ سهرقاڵی سیاسهت و خوێندنهوه بووم، فرهگهلێ لهگوندو شارم تهیدهکرد بۆ پڕۆسێسی هۆشیارکردنهوهو کاری سیاسی، له حهمه-ش گهلێ نزیک بووم، ئهو رۆژێک نهیپرسی، سهرقاڵی چیم، داوای مانیفێستێک، کتێبێکی سیاسی و فهلسهفی نهکرد، ههرگیزیش نه-یگوتووه که کارێکی خراپ دهکهم. بۆچوونی لهوبارهیهوه سفری رووت بوو. ئەمنیش هەرگیز داوای چالاکی سیاسیم لێ-نەکردوە. ئهو لهتهک تهنیایی خۆیدا ئولفهتی گرتبوو. ههردووکیان یهکدیان رامکردبوو. ببوونه دوو هاوڕێی گیانی-به-گیانی. بێ یهکتر ههڵیاننهدهکرد. دڵسۆزی یهکبوون. بهجۆرێک، سهرباری ئهو ههموو جهنجاڵییهی حهمه، نه-دهکرا لە تهنیایی، نە لهو ههراوهۆریایهی ئهوی تێدا دهژیا، لهیهکتر داببڕێنرێن، بترازێنرێن.

لێ حهمه خۆڕسکی، به تهبع، تهواو هۆشیار بوو لهو دوو چهمکه: تهنیایی و گۆشهگیریی. ئهو به رۆح ههمیشه لهتهنیاگهریدابوو. وهک شاعیرانی ئهودهم و ئێستاش لهخۆڕا و بێ-تێگهیشتنێکی رۆحی و ئهزمونداری لهو دووچهمکه ههرگیز نادوێ. نانووسێ: ئهز تهنیام وهک خودا، وهک شێرکۆ بێکهس دهڵێ. (لهسێههم گۆتاردا لهو باسهی دهدوێم). ناڵێت: ئهز تهنیام وهک فیسار و فڵانه کهس یان شت. ئهو راستهوخۆ ئهزموونی تهنیایی- خۆیمان بۆ باسدهکا. که لهسهگێک دهدوێ نانووسێ: من سهگێکی تهنیام بینی، یاخود وهک سهگێکی تهنیام ........ چوون دهزانێ سهگی تهنێ وجودی نییه، بهڵکو سهگی بێ-خاوهن، سهگی-بهرهڵا، وهک کوردان دهڵێن، سهگی-شهقام، به قهولی ئینگلیزان، ههیه. یانی که سهگ تهنێ بوو گوزارشته له بێ-خاوهنی، بێ-کهسی، بێ-لانهیی و بێ-دەرەتانی:

له تاو تهنیایی ... دوێنێ نیوه شهو

چووم سهگێکی مات بگرمه باوهش

نانووسێ: چووم سهگێکی تهنیا بگرمه باوهش، بهڵکو (مات) که دهرئهنجامی بێ-خانهو لانهیی، بێ-دهرهتانی سهگهکهیه. سهگ له یهکهم گروپ و نهسڵی ئهو رۆحلهبهرانهیه له سەرەتای مێژووەوە بوونهته دۆست وهاوڕێی گیانی-به-گیانی مرۆڤ. مرۆڤ-سهگ دوو چهمکی لهیهک دانهبڕاون. سەگ گیانلەبەرێکی گروپگەلییە، نەک تەنیاگەرا. ئهو وهک سهگ تهنێ نییه. بۆ سهگ نه-دهکرێ گۆشهنشین- یاخود تهنێنشین بێ. سهگ ئهو ههڵبژاردهیهی لهئیختیاردا نییه. ناکرێ بۆ سهگ، ئارهزوومهندانه، ئیختیاری یهکێ لهو دوو ههڵبژاردهیه بکا. ئهوه ئێمهین، مرۆڤه، که سهگ به تۆپزی ناچاری تهنیایی دهکا. بهوهی دهریدهکهین و لهخۆمانی به دووردهگرین. دهیانخهینه سهر شهقام. بێ-لانه و کهسیان دهکهین. حهمه خۆڕسکی، بێ-هۆشیاری فهلسهفی-سیاسی و.....، دهرک بهو دیاردهیه دهکا. لێ شاعیرانی نهوهی ئهو-و دوای ئهویش پهی بهو نهێنییه کۆمهڵایهتی-و-فهلسهفییه نابهن. بهڵکو راستهوخۆ دهنووسن: سهگێکی تهنیام بینی! که گوزارشته له بێ-خاوهنی، بێ-لانهیی، ناچارکراو، تهنیا-و دهربهدهرکراو. دوو دونیای تهواو لهیهکتر جودان.

حهمه لهشوێنێکی تردا دهڵێ: لهتهنیاییمدا سهگێکم بینی، بهڵام سهگهکه، (چهمی عاتیفهی دهڕژانه بهر پێم)! تهنانهت سهگهکه، بهپێچهوانهی شاعیرانی ترهوه، هاوسۆزیی خۆی نیشاندهدات بۆ شاعیر چوون سهگهکه ههلومهرجی زیندهگی خودی خۆی، لهشاعیردا دهبینێتهوه که لهدهربهدهری و بێ خانهو لانهیی سهگهکه خراپتره. وێرانتره.

هیچ میللهتێک هێندهی نووسهران و شاعیرانی سهردهمی ئهوڕۆی کوردستانیان دهربارهی تهنیاییان نه-نوسیووه. له دوای حهمه، کێ ههڵدهسێ (قهسیدهیهک) بۆ پایز یاخود تهنیایی دهنووسێ. لێ ئهوهی دهنێو ئهو نووسینانهدا لهزهینی گشتدا بهزیندووی دهمێنێتهوه، تهنێ و تهنێ شیعرهکانی حهمه-ن. چوون رهسهنن، بهحهقیقهت تهنیان. وشه نین. قسه نین. خاڵین لهگشت جۆره بۆن-و-بهرامێکی پۆپلیستیانه. دیکۆرو زهخرهفه نین. بهشوێن نێوبانگ و چهپڵهلێدهردا ناگهڕێن. شیعری ئهو، بهحهز بیڵێین یان به-ناحهزی: دهردی دڵه. وڕێنهی زار نین. فهلسهفهی ههلهق-و-مهلهق نین. شیعرن بهقوڵایی وشهکه.

 

(١). گریگۆری رهباسه، ١٩٢٢-٢٠١٦، مامۆستاو پڕۆفیسۆری زمان لهداشگای کۆڵۆمبیا، وهرگێڕی ئیسپانی و پۆرتوگالی- ئینگلیزى، سێ دانه ساڵی رهبهق سهرقاڵی وهرگێڕانی سهدساڵ لهگۆشهنشینی مارکێز بووه. بهجۆرێک ماکێز گەلێ لهو بێ هیوا دهبێ. لهدواییدا شاکاری وهرگێڕان نیشاندهدات. چهند خهڵاتێکی لهو بوارهدا وهرگرتووه، لهوانه، خهڵاتی قهڵهمى خانهی وهرگێڕان ١٩٧٧، مێدالیای قهڵهمی خانهی راڵف مانهێم ١٩٨٢.

(٢). پایز لهکن حهمه چهمکێکه له نووسهرانی کلاسیکی رووسهوه وهرگیراوه. ئهمن باش بیرمدێ چۆن و کهی. لهدیوانهکهمدا رۆشنی دهکهمهوه. لێ دهبێ ئهوه لهبهر چاوبگرین که حهفتاکانی سهدهی رابووردو ههلومهرجی ئێستاتیکای کوردستانی باشوور، لهڕێی بزوتنهوهی چهپهوه ببووه ههلومهرجی روسیاو سۆڤیهتی نهماو. ئهوه باسێکی تره. بۆ دهرفهتێکی تر. 

  (3). Solitude: the state of being or living alone; seclusion

to enjoy ones solitude.

روونکردنەوەی ئۆکسفۆرد، فەرهەنگ، بۆ چەمکی گۆشەنشینی

تێبینی:

بهشی سێههم: کوردو تهنیایی لهکن شاعیرانی روانگه.

لەسایتی هاوڵاتى دا بڵاودەکرێتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار