ئاسایشی سلێمانی: تیرۆریستێک بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا
4 ساڵ لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی چوارشەممە رایگەیاند دادگا "تیرۆرسیتێک" لە لایەن دادگا‌و بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراوە دوای ئەوەی لە لایەن ئەوانەوە دەستگیرکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ هاولاتی ناردوە ئاسایشی سلیامنی دەڵێت تیرۆریستەکە کوردەو لەدایکبوونی ١٩٩٨ە.
راگەیەنراوەکە زانیاری زانیاری زیاتری لەسەر جۆری تاوانەکەی و شوینی نیشتەجێبوونی بڵاونەکردۆتەوە.
دەقی راگەیرنراوەکە
بابه‌ت/سزادانى تیرۆرستێک
له‌درێژه‌ى کار‌و چالاکیه‌کانى هێزه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کان بۆ پاراستنى سه‌روماڵ و که‌رامه‌تى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و به‌تایبه‌تى دانیشتوانى شارى سلێمانى , وه شه‌ونخونی بۆ پاراستنى ئارامى و ده‌سته‌به‌رکردنى ژیانى هێمنتر بۆ هاوڵاتیان ، هێزه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ، به‌فه‌رمانى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانى , توانیان ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له چالاکیه‌کدا تاوانبارێکى تیرۆریست ده‌ست گیربکه‌ن به‌ناوى ( م ، أ ، و ) به‌ڕه‌گه‌ز کورد و له‌دایکبووى ساڵى 1998 ، به‌پێی ماده‌ى (3) له‌یاساى به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى تیرۆر ، دواى لێکۆڵینه‌وه و داننان به‌تاوانه‌که‌یدا که‌یسه‌که ڕه‌وانه‌ى داداگاى تاوانه‌کان کرا , پاش دادگاییکردنى و بونى به‌ڵگه‌ى ته‌واو ، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌کانى سلێمانى / 2 له‌ڕۆژى 12/11/2019 سزادرا به زیندانی کردنى بۆ هه‌تا هه‌تایى .