تاجەکەى کۆریا و لێدوانە سەیرو سەمەرەکانى دۆناڵد ترەمپ 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

لە دە  مانگی ڕابردوی گەڕانەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کۆشکی سپی ، سێ جار هەوڵیداوە لە گەڵ پۆتین دانیشتن بکا و ڕێکبکەوێ بۆ ڕاوەستانی شەڕی  ئۆکڕانیا و لاواز نەبونی زیاتری ڕوسەکان لە ڕوی سەربازیەوە 

‎کەچی تەنها یەک جار توانی پۆتین لە ئالاسکا ببینێ ، بەڵام بەهۆی پێشاندانی فڕۆکە ، ترسناکەکانی ئەمەریکا ، پۆتین لە دواییدا زیاتر ڕق ئەستور تر دەرکەوت 

‎بەڵێ دوای ئەوەی کە پۆتین ڕازی نەبوو لە بۆدابێستی پایتەختی هەنگاریا ( مەجەڕستان ) لە گەڵ تڕەمپ ڕێککەوتن بکات و هەر دوو ناوچەی دۆنیسک و لۆهانسک بۆ خۆی ببات و بە سەرکەوتو بۆی بێتە دەرێ . 
‎بە ناچاری ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سزایی زیاتریان بەسەر ڕوسیادا سەپاند و هەڕەشەی ساڕوخی تۆما هۆک و هاوشێوە ئەوروپیەکانیش گەیشۆتە لوتکە بۆ ئەوەی بیدەنە ئۆکرانیەکان ، لێرةش پۆتین شێلگیرانە تر دەرکەوت و دەستی بۆ بۆمبە ئەتۆمیەکان برد .

‎ئێستا دۆناڵد تڕەمپ لە گەشتێکی نێو دەوڵەتی دەوڵەتانی خواروی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە و دەیەوێ هەم بانکەکانی خۆی پڕ پارە بکاتەوە و هەم چین و هیندیش ڕازی بکات کە هیچی تر نەوت و غازی ڕوسی نەکڕن و پشت بە ئەمەریکا ببەستن بۆ دابینکردنی وزە .

‎بە پێی ئەو لێدوانە سەیر و سەمەرانە بێ کە زوو زوو تڕەمپ میدیاکانی پێ چەواشە دەکات ، بۆ نمونە کە دەڵێ : نامەوێ سەرۆکی کۆریای باکور ببینم ، واتە کیم جون بۆتە پاڵپشتێکی بەهێزی  پۆتین و بە چەک و سەرباز یارمەتی سوپای ڕوسیا دەدات لە ئۆکڕانیا و ڕازیش نیە دەستبەرداری ئەو یارمەتیانە بێت ،  یان کە بە خەندەیەکی پێ ڕابواردنەوە کە دەڵێ : کەس نازانێ چۆن و بە چ شێوازێک حەوت فڕۆکەی هیندی و بەناوبانگی فەڕەنسیەکان لە شەڕی نێوان هیندیەکان و پاکستان کەوتنە خوارەوە ، نیشانەی ئەوەیە کە هیند تا ئێستا ڕازی نیە واز لە نەوت و غازی ڕوسیا بهێنێ .

‎ئەوانە شێوازێک و جۆرە دەستەواژەیەکی سیاسیانەن لە دەربڕینی ڕازی و نا ڕازیەکان کە تڕەمپ بەکاریان دەهێنێ . یان کە دەڵێ ئەردۆگان برادەرمە و پیاوێکی ژیرە و خۆشمدەوێ ، هەموو دەم بە قسەم دەکات ، واتای ئەوەیە ئەردۆ گیان تۆ دانیشە لە سەر دەرپێی خۆت و دەست تێوەردان لە ئیشی ئێمە مەکە لە سوریا و ناوچەکە 

‎کاتێ کە زانیان پۆتین بەو دوو ناوچەی ئۆکڕانیا ڕازی نابێ و ئامادە نیە بگاتە بۆدابێست تا شەڕەکە ڕابگرن ، تڕەمپ هاتە وەڵام و ڕایگەیاند : ئێمە بۆ خۆمان تەنگاو بکەین ، نە شەڕەکە ئێمەی تێداین و نە کاولکاریەکە وڵاتەکەی ئێمەی گرتۆتەوە ، بەڵکە چەکی زیاتر و قازانجی زیاترمان کردوە ، بە مەرجێ هەڵگیرسانی شەڕەکە و هاندانی پۆتین بۆ پەلاماردانی ئۆکڕانیا ، ئەمەریکا و ئەوروپیەکان بوون بە تایبەتیش ئینگلیزەکان

‎لە بیرمە پێش پەلاماردانەکەی پۆتین ، لە مۆسکۆ هەڕەشە دەکرا و بڵاویان دەکردەوە کە هەفتەیەکی تر ئۆکرانیا داگیر دەکەین ، کەچی لە ئەمەریکاوە ڕادەگەیەندرا کە لە فڵانە ڕۆژ هێرشەکە دەست پێدەکات و ڕاستیش دەردەچوو . یان دەیانگووت تەنها لە باشوری ئۆکڕانیاوە دەبێ ، بەڵام ئەمەریکی و ئینگلیزەکان دوپاتیان دەکردەوە کە لە چەندین لاوە دەبێت و کێیڤ پایتەختیش داگیر دەکرێ .

‎هەر چەندە تڕەمپ لە کۆریا باشترین خەڵات و بەرزترین و گەورەترین دیاری پێدرا کە تاجێکی زێڕین بوو ، لە گەڵ ۳٥٠ ملیار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی کەمی کورتهێنانی بوجەی ساڵانەی ئەمەریکا و لە گەڵ چینیەکانیش دڵخۆش هاتەدەر دیارە تا ڕاددەیەک سەرکەوتوو نەبووە ، چونکە تەنها لە شەو و ڕۆژێکدا هەر دوو دەوڵەتی ڕوس و ئەمەریکا بڕیایان دا دەستبکەنەوە بە تاقیکردنەوەی بۆمبە ئەتۆمیەکانیان و هەڕەشەکردن لە بەکار هێنانیان بە مەرجێ چەندین ساڵە ئەو تاقیکردنەوانە ڕاگیراون

‎با سەیرێکی ئەو بەراوردەش بکەین ، کاتێ ڕوسیا دواین ساڕوخی هەڵگری بۆمبی ئەتۆمی خۆی نمایش کرد کە دەتوانێ لە دوری ۸٠٠٠ کیلۆمەترەوە نیشانەکەی بپێکێ ، لە بەرامبەردا تڕەمپ بە گاڵتە پێکردنەوە دەڵێ ژێر دەریاییە ئەتۆمیەکانمان کە هەڵگری ئەو جۆرە بۆمبانەن تەنها ۳٠٠ کیلۆمەتر لە شارە کاریگەر و گەورەکانی ڕوسیاوە دوورن .

‎کاتێ کە جەنەڕاڵە گەورەکانی ئەمەریکا باسی شەڕە گەورەکە دەکەن کە بەو زوانە ڕودەدات ، هیچ ترسێک نیە کە شەڕەکە پەلاماردانی فەنزوێلا بێت یان ئێران و دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت ، تەنها ڕودانی شەڕە گەورەکە مێشکی پۆتینی پێ تاقیدەکەنەوە کە بزانن تا چ ڕاددەیەک دان بە خۆیدا دەگرێ و دەست بۆ ترسناکترین بۆمبە کۆمەڵکوژیەکان دەبات یان نا 

‎کە لە منیش دەپرسن ، خێرە ئەمەریکا ئەو هەموو چەکە بەهێز و تازەیە دەدات بە شەڕڤانان ، تەنها ئەوەندە دەزانم کە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان قەبری بابی کەس بە خۆڕایی ناکوتنەوە و ئەگەر ئێستا بە کاشیش پارەکەیان دەست نەکەوتبێ هیچ قسەی لە سەر نیە کە شەڕڤانان تاکە هێزن کە توانیوانە لە گەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان هەڵبکەن و هەماهەنگی تەواو هەبێ لە نێوانیان و دەمی ئەردۆگان و دەوڵەتانی ناوچەکەشی پێ ببەستن 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار