دەستنووسێکی ئامانج بابانی بڵاوکرایەوە کە دوێنێ نووسیویەتی

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستنوسی ئامانج بابانی بلاودەبێتەوە کە دوێنێ شەو لە روداوێکی تەمومژاویدا لەگەڵ خیزان و مندالەکەیدا گیانیان لەدەستدا تێیدا داواکاری پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی سلێمانی دەکات بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی دۆمەنی وێبسایتی شارەوانی.

 نوسراوەکە هی هەمان رۆژی گیانلەدەستدانیەتی کە پۆلیس دەلیت خۆی و خێزانو مناڵەکەی کوشتوە.

هەر ئەمڕۆ  (پێنجشەممە) روونکردنەوەیدا لەسەر روداوی مردنی تەمومژاویی مردنی رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و هاوسەرو منالەکەی کە شەوی رابردوو لە نزیک تیرمیناڵی سلێمانی تەرمەکانیان لە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دۆزرایەوە دواتر دەرکەوت فیشەکەی دەمانچە بەریان کەوتووە.

عەمید ئاسۆ تەها بەریوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند ئامانج و هاوسەرکەی لانە محەمەد کێشەیان هەبووە و کێشەکەیان لە دادگا بووە.

وتیشی حەوت فیشەک بەکارهاتووە لە کوژرانی هەرسێکیان کە سێ فیشەک بەر منالەکە کەوتووە، دوو فیشەک بەر لانە محەمەد، فیشەکێکیش بەر سەر ئامنج خۆی. فیشەکێکیش بەر دەرگا کەوتووە.

پێشتر لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا داوای کرد "دەستی غەدر نەگاتە رۆژنامەنووسان" 
بلە راگەیەنراوەکەدا هاتوووە "دەستی رەش وغەدری بێ رەحم و بێ مۆراڵ گەیشتە ئەو خێزانەو هەر سێكیان گەیشتنە كاروانی ئەو كەسانەی بە زوڵم و غەدر بەجێمان دێڵن."
هەروەها راشیگەیاندبوو کە قسەی تریان دەبێت لەسەر وردەكاری "ئەم حاڵەتە یاسا شكێنیە"  ئەوەش دوای ئەوەی راپۆرتەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان هۆکاری رووداوەکە دەردەخەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار