په‌رله‌مانتارێک ورده‌کارى گیانله‌ده‌ستدان و کێشه‌ى نه‌مانى ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر ده‌خاته‌روو
"ئه‌ندام په‌رله‌مان نه‌توانێت قسه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى بکات ئه‌ى هاوڵاتیان چى بکه‌ن"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان له به‌دواداچونێکیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌که، ورده‌کارى گیانله‌ده‌ستدان و کێشه‌ى نه‌مانى ئۆکسجین و نه‌بوونى موچه‌و ده‌وامنه‌کردنى پزیشکان ده‌خاته‌روو.
ده‌قى به‌دواداچونه‌که‌ى شایان عه‌سکه‌رى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان:
دوا به‌دواى سه‌ردانى مه‌یدانیمان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری، بۆ به‌دواداچوونى کێشه‌ى نه‌مانى ئۆکسجین،
رۆژانه ٥ بۆ ٦ نه‌خۆش به‌ھۆى کۆرۆناوه له نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ئه‌مرۆ تا نوسینى ئه‌م ڕاپۆرته‌٤ نه‌خۆش گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌شێک له پزیشکه‌کان ده‌ڵێن به ھۆى نه‌مانى ئۆکسجینه‌وه بووه.
بۆ ماوه‌ى دوو کاتژمێر مونه‌ززیمى ئۆکسجین ،ئۆکسجینى پێدا نه‌ھاتووه.
پزیشکه‌کان پێشبینى ده‌که‌ن دۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر بڕوات.
١-له ساڵى ٢٠١٨ ه‌وه کارگه‌ى ئۆکسجینى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌کار که‌وتووه.
٢-ژماره‌ى ئامێرى رێکخه‌رى ئۆکسجین(منڤم)، ١٣٠ دانه‌یه، له‌کاتێکا ٢٣٠ نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه داخلن، واتا به‌شێکیان ده‌بێ به بوتڵ ئۆکسجینیان بۆ دابین بکرێ.
٣-چه‌ند کارگوزارێک ھه‌میشه له رێگاى سه‌رخستن و داگرتنى بوتڵى ئۆکسجینن، ئه‌مه پراکتیکى نیه.
٤-کاتێک نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى دروست کراوه، ژماره‌ى نه‌خۆش که‌م بووه و ھه‌نده پێویستیان به ئۆکسجین نه‌بووه.
٥-له کارگه‌ى ئۆکسجینى بازیانه‌وه ، ئۆکسجینى شل ده‌کردرێ و ده‌ھێنرێته نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری.
٦-پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستى به‌رده‌وام له قاوش نین، رۆژى دووجار سه‌ر له نه‌خۆش ده‌ده‌ن،بێ مووچه‌یى کاریگه‌رى ھه‌یه.
٧-له سه‌ره‌تاى سه‌رھه‌ڵدانى کۆرۆنا، دووجار سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگاریم کردووه، ھه‌ردوو جاره‌که قاووش و ڕاره‌وه‌که زۆر پیس بوو و ته‌نه‌که‌ى زبڵى به‌رده‌م قاووشه‌کان پڕه له زبڵ و سه‌ره‌و رێژ بووه.
٨-ساردکه‌ره‌وه‌ى مه‌رکه‌زى له کار که‌وتووه، ناچار بوون سپلت بکڕن که له رووى زانستیه‌وه ته‌ندروست نیه.
چاره‌سه‌ر:
١- دابین کردنى مووچه بۆ ھه‌موو ئه‌و پزیشک و کارمه‌نده ته‌ندروستیانه‌ی، له قاووشى کۆرۆنا کار ده‌که‌ن له ھه‌موو پارێزگاکان، جگه له‌وه‌ش پێویسته ده‌رماڵه‌ى تایبه‌ت به کۆرۆنا دابین بکرێت.
٢-چاک کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى ئۆکسجینى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى به زووترین کات، پێشبینى ده‌کرێ دۆخه‌که به‌ره‌و خراپتر بروات.
٣- قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ى ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ى که له نه‌خۆشخانه بوونه و له‌به‌ر که‌مى یا نه‌بوونى ئۆکسجین ناچار بوونه خۆیان بوتڵى ئۆکسجین بکڕن، ئه‌مه بۆ ھه‌موو پارێزگاکان ڕاسته.
٤-پێویسته به‌رده‌وام پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستى له قاووش بن.
٥- کڕینى ئامێرى پڕکردنه‌وه‌ى بوتڵى ئۆکسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ، تا بتوانن له کارگه‌ى مه‌رکه‌زى خۆیان بوتڵه‌کانیان پێ که‌نه‌وه.
٦-دابین کردنى کارگوزار که ٢٤ کاتژمێر یه‌کێکیان له قاوش بێت بۆ پاک ڕاگرتنى قاووش و ڕاره‌وه‌کان.
٧-چاک کردنه‌وه‌ى سارد که‌ره‌وه‌ى مه‌رکه‌زى بۆ پاراستنى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌کان.
٨-بۆ ٢٤ کاتژمێر پێویستیان به ٥٠٠ بوتڵ ئۆکسجین ھه‌یه،له ئێستادا ٢٠٠ بوتڵیان ھه‌یه.
٩- تانکى ئۆکسجینى شل له ئێستادا به‌شى ٤٨ سه‌عات ده‌کات، پێش کۆرۆنا به‌شى یه‌ک مانگى ده‌کرد.
١٠-ھه‌ر پزیشکێک و کارمه‌ندێکى ته‌ندروستى که له‌کاتى ئه‌رکدا تووشى کۆرۆنا ده‌بن و گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، پێویسته قه‌ره‌بووى ماددى و معنوى بکرێنه‌وه، به شه‌ھید ئه‌ژمار بکرێن، مووچه‌که‌یان وه‌کو خۆى به‌رده‌وام بێت و بدرێته که‌س و کارى و پارچه‌یه‌ک زه‌ویان پێ بدرێ، میدالیاش بدرێ به که‌س و کارى وه‌کو پاڵه‌وانێکى جه‌نگى دژ به کۆرۆنا.
١١-نه‌خۆشخانه‌ى ھه‌ولێرى فێرکاریش نه‌خۆشى کۆرۆنا وه‌ربگرێت.
١٢-نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌ھلى تایبه‌ت بکرێت به نه‌خۆشى کۆرۆنا، ھه‌ندێک نه‌خۆش خۆى داواى ده‌کات.
له کاتژمێر ٤ ى عه‌سره‌وه له ھه‌وڵى په‌یدا کردنى ژماره‌ى ته‌لیفۆنى سه‌رۆکى حکومه‌تم، نامه‌م نارد بۆ په‌یجه‌که‌ی، به‌داخه‌وه نه ژماره‌که‌یم پێ په‌یدا بوو و نه وه‌ڵامى نامه‌شى دامه‌وه!!!! ئه‌ندامى په‌رله‌مان متمانه‌ى پێداوه، نه‌توانێ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکات، ئه‌ى ھاووڵاتى چى بکات!!!!
ئه‌وه‌ى له ته‌له‌فزیۆن باس ده‌کرێ گوایه کێشه نیه، ڕاست نیه، راستیه‌کان لاى پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستین که رۆژانه نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا ده‌بینن، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یزانن، به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه و به‌رێوه‌به‌رى گشتى و وه‌زیر و ئه‌ندامى په‌رله‌مان نایزانن.
ئه‌وه‌ى له‌و ڕاپۆرته نوسیومه به‌شێکى کێشه‌کانه، بۆیه‌ش باسى کێشه ده‌که‌ین تا چاره‌سه‌ر بکرێت.
د. شایان عه‌سکه‌ری
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان
فراکسیۆنى گۆڕان