ناتۆ ژماره‌ى هێزه‌کانى له عێراقدا زیاد ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناتۆ بڕیارێکى نوێى له‌باره‌ى ژماره‌ى سه‌ربازانى ڕێکخراوه‌که‌ى له‌عێراق ده‌رکردو سکرتێرى ئه‌و ڕێکخراوه‌ش زیادکردنى ژماره‌ى هێزه‌کانى ئاشکراده‌کات.
دوێنێ وه‌زیرانى به‌رگرى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندامن له‌ڕێکخراوى په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به(ناتۆ) کۆبونه‌وه، دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش، یانس ستۆڵنبێرگ سکرتێرى ڕێکخراوه‌که به‌ڕۆژنامه‌نوسانى وت:"ژماره‌ى هێزه‌کانمان له‌عێراق زیادده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد ئێستا له‌قۆناغى پلاندانان‌و هه‌ماهه‌نگیداین بۆ فراوانکردنى ژماره‌ى هێزه‌کانى ناتۆ له‌عێراق"، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌کى به‌ورده‌کاریى ئه‌و بڕیار نوێیه‌و هۆکاره‌کانیشى نه‌کرد.
ناتۆ یان ڕێکخراوى په‌یمانى باکورى ئه‌تڵه‌سى له‌٤ى نیسانى له‌ساڵى ١٩٤٩ دامه‌زرا له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى باکورى ئه‌تڵه‌سى که له‌واشنتۆن ئیمزاکرا له‌هه‌مان ساڵدا.