ئەمڕۆ نزیکەی نیوملیۆن تووشبووی کۆرۆنا لە ئاستی جیھان تۆمارکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە 465 هەزار و 322 تووشبووی نوێ لە ئاستی جیھان تۆمارکرا ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبوونە لە رۆژێکدا تۆمارکرابێت لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماری نوێی تووشبووانی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئێستا ئەمڕۆ زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە جیهان راگەیەنراوە کە 465 هەزار و 322 تووشبووە.
بەپێی راگەیێندراوێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، تەنیا ئەمڕۆ شەش هەزار و 572 کەس بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 465 هەزار و 322 تووشبووی نوێش تۆمارکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار