به‌شیر حه‌داد بۆ حکومه‌تى هه‌رێم: به په‌له وه‌فدێک بنێرنه به‌غدا
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات په‌له بکه‌ن له ڕه‌وانه کردنى وه‌فده‌که‌یان بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 1ى کانونى یه‌که‌مى 2020، به‌شیر حه‌داد، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:"کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا له رێگه‌ى گفتوگۆ و دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و جگه له کۆبونه‌وه له‌سه‌ر مێزى دانوستان هیچ رێگه‌یه‌کى دیکه نییه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى کێشه که‌ڵه‌که‌بوه‌کان بکه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌شیر حه‌داد داواشى له حکومه‌تى هه‌رێمى کودستان کردوه وه‌فدێکى هونه‌رى و سیاسى ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بکه‌ن تا له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌کان گفتوگۆ و دانوستاندن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر کێشه‌ى نه‌وت و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان."
هاوکات، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه که له داهاتوویه‌کى نزیکدا پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 دێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى په‌سه‌ند بکرێت، ده‌شڵێت:" بۆیه پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان وه‌فدێک ره‌وانه‌ى به‌غدا بکات تا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان له نێو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا جێگیر بکرێت.