خالید شوانى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ره‌تیکرده‌وه ئه‌و ژمارانه‌ى له باره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه راستبن، ده‌شڵێت:" فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هه‌رێم له 750 هه‌زار کارمه‌ند تێناپه‌ڕێت".
خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئه‌ندامى شاندى دانوستانکارى هه‌رێم له لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانى عێراق ره‌تیکرده‌وه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ملیۆنیک و 230 هه‌زار فه‌رمانبه‌ربن، رایگه‌یاند:" فه‌رمانبه‌رانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هه‌رێم له 750 هه‌زار کارمه‌ند تێناپه‌ڕێت و ئه‌وانى دیکه که موچه وه‌رده‌گرن خانه‌نشین و چاودێرانى کۆمه‌ڵایه‌تى و خانه‌واده‌ى شه‌هیدانن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رێژه‌ى 10% فه‌رمانبه‌رانى عێراق پێکده‌هێنێت".
هاوکات، خالید شوانى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و له‌و بڕه‌ش ته‌نها 425 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و 25 هه‌زار به‌رمیلیشى به‌کارده‌هێنێت بۆ ناوخۆى هه‌رێم.
ئه‌ندامى وه‌فده‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و چه‌ند به‌رپرسێک گفتوگۆیان له‌باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌یان کردووه و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى سیاسى و هونه‌رى ده‌بن و ده‌شڵێت:" هه‌ندێک له به‌رپرسان له به‌غدا چه‌ند تێبینى و پرسیارێکیان هه‌بووه و داواى رونکردنه‌وه‌یان کردووه له‌باره‌ى داهات و قه‌باره‌ى خه‌رجییه‌کانى هه‌رێمه‌وه."
دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌وه، وه‌فدێکى ته‌کنیکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى ئاوات جه‌ناب وه‌زیرى دارایى چوونه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان کۆبونه‌ته‌وه و بریاره چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ى دیکه‌ش ئه‌نجام بده‌ن.