ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نهێنى فرۆشتنى قوتابخانه‌کان ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌نامه‌یه‌کدا که بۆ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى ناردووه راستى هه‌وڵدانى شاره‌وانى سلێمانى بۆ فرۆشتنى موڵکى ئه‌و قوتابخانانه‌و گۆڕینى بۆ پرۆژه‌ى بازرگانى ئاشکرا ده‌کات.
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له هه‌ژمارى خۆى بڵاویکردۆته‌وه " ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٥/١٠ یاداشتێک له‌لایه‌ن ھاوکارى به‌ڕێز خه‌دیجه خان سه‌باره‌ت به هه‌وڵى شاره‌وانى سلیمانى بۆ فرۆشتنى چه‌ند خویندنگه‌یه‌کى ناوشارى سلێمانى به ده‌ست گه‌یشت".
جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌ن ده‌قى نامه‌که به‌م شێوه‌یه بڵاوده‌کاته‌وه:
له کاتیکدا له‌ناو شارى سلیمانیدا کێشه‌ى نه‌بوونى بیناى قوتابخانه و نه‌بوونى زه‌وى بۆ دروست کردنى بیناى قوتابخانه له لایه‌ن خیرخوازانه‌وه کێشه‌یه‌کى دیارى بوارى په‌روه‌رده‌یه ، سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى سه‌رقاڵى فرۆشتنى بیناو زه‌وى کۆمه‌ڵێک قوتابخانه‌ى دیارى ناو شارى سلیمانیه له‌وانه (قوتابخانه‌ى سه‌ڵاحه‌دین و قوتابخانه‌ى شه‌هید جمال تاهیر ...) ، له‌به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌ڵێک بازرگان و گۆڕینیان بۆ پرۆژه‌ى بازرگانى ، به فشارى هه‌ندێک لایه‌ن و که‌سایه‌تى و راگه‌یاندنکار ، پرۆسه‌ى موزایه‌ده‌که‌یان به نووسراوى ژماره ( ٦٢٥٥ له ٢٠٢١/٥/٣ ) راگرتووه ، که هیچ گره‌نتیه‌ک نیه ئه‌و راگرتنه کاتى بێت و نه‌فرۆشرێن ...لیره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌ین به ئاراسته‌کردنى نووسراو بۆ سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى سه‌باره‌ت به ریگریکردن و ڕ‌ازى نه‌بوونى ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه ...
خدیجه عبدالجبار احمد
..