دێره‌زوور؛ بۆ دووه‌م رۆژی له‌سه‌ر یه‌ك هێرش كرایه سەر باره‌گاكانی هه‌سه‌ده
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوێنێ شه‌و بۆ دووەم جار لەسەریەک لە گونده‌واری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارەیەک چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگا و خاڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەوڵامدا هێزەکانی سوریای دیموکرات چوار کەسیان بە تۆمەتی بەشداری لە هێرشەکاندا دەستگیرکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ژمارەیەک چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای هه‌سه‌ده له شارۆچکه‌ی جمه له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبکه‌وێته‌وه .
ئاماژەی بەوەشکرد، دوو هێرشی دیکە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دژی هێزەکانی هه‌سه‌ده ئەنجامدراون، كه خاڵی پشکنینی پردی شارۆچکەی دەرەنجی لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و خاڵێکی پاسەوانی نزیک بیابانی سوه‌یدان لە رۆژهەڵاتی دێرەزووریان کردە ئامانج، هێرشه‌كانیش ته‌نیا زیانی ماددییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە وڵامی هێرشەکاندا هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەشداربووانی هێرشەکان لە شارۆچکەی زیبان لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و چوار کەسیان دەستگیرکرد.
