کەشناسی: پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٦ پلە بەرزدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه و ئاسمان به‌گشتی هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌ی 4-6 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه له سه‌ر هه‌ندێك له ناوچه شاخاویه‌كان، له كاتی نمه باران به‌فر ده‌بارێت له سه‌ر لوتكه‌ی شاخه به‌رزه‌كان، له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكان زۆربه‌ی كاته‌كان ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سبه‌ی پێنجشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی (4-6) پله ی سیلیزی و دورستبونی ته‌م له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی زو".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی پێنجشەممە:
هەولێر : 16
سلێمانی : 15
دهۆک : 17
کەرکوک : 16
هەڵەبجە : 15
زاخۆ : 17
سۆران : 10
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20
بەشى پێشبینى
وێنەی پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پلەی سلیزی:

