سودانی: هەرێمی کوردستان لەگەڵمان بەشدارە لە گفتوگۆکانی تایبەت بە گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی لەبارەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵێکی عەرەبی دەڵێت، هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە و هەرێمی کوردستانیش لەگەڵمان بەشدارە لە گفتوگۆکانی تایبەت بە گۆڕینی ئەرکی هاوپەیمانان.
محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بیه حه‌ده‌س) ئاشكرایكردووە:" دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر هێزە چه‌كداره‌كان له‌عێراق‌و سوریا، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان نییه و هێنانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای عێراق بوه‌و له‌سه‌ر داوای عێراقیش كۆتایی به‌ئه‌ركیان دێت".
سەبارەت بە سەرنجی هەرێمی کوردستانیش لەسەر کشانەوەی ئەو هێزانە دەڵێت، "هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداره له‌گه‌ڵمان له‌گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌گۆڕینی ئه‌ركی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و كشانه‌وه‌یان".
سودانی لە چاوپێکەوتنەکەیدا قسە لەسەر ئاڵۆزیی‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو چه‌كداره میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران دەکات و دەڵێت، "گه‌یشتوین به‌هاوكێشه‌یه‌ك، وه‌ستانی هێرشی میلیشیاكان له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانی وه‌ڵامه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت".
بەرەبەیانی ڕۆژی سێی کانونی دووەم ی ٢٠٢٤، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەعێراق‌و سوریا هێرشی ئاسمانییان دژی سوپای پاسداران، سوپای قودس‌و گروپە پاشکۆکانیان ئەنجامداوه‌و زیاتر لە 85 ئامانجیان پێکاوە.
