ئومێد بەرۆشکی ئازادکرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی


بەیانی ئەمڕۆ هێزیکی ئەمنی چوونەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی و لەلایەن ئەو هێزەوە دەستیگرکرا، دوای دەستگیرکردنی لە بنکەی پولیسی ماڵتا گۆزرایەوە بۆ  چاکسازی زرکا.


مەلا شڤان بەرۆشکێ، هاوریێ نزیکی ئومێد بەرۆشکی بە هاوڵاتی راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا ئومێد بەرۆشکی لە چاکسازی گەوران ئازاد کرا و گەڕایەوە ناو کەسوکاری خۆی، ئەوەش دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر لە دەستگیرکردنی، جارێ دیارنییە کە چوون ئازاد کراوە ئایە بە کەفالەتە یاخۆد ئەو دۆسیەی لەسەری کراوەتەوە هێشتا ماوە و کۆتایی نەهاتووە"


پێشتر ئەیهان سەعید، بەرگریکاری مافی مرۆڤ کە زانیاری وردی لەسەر کەیسەکەی ئومێد بەرۆشکی هەیە بە هاوڵاتی وت "پێش چەند رۆژێک چاکسازی گەوران لەدهۆک سکاڵای لەسەر ئومێد بەرۆشکی تۆمارکردوە، ئەوەش لەسەر تۆمەتی ناوزراندن واتە تەشهیر، لە 23ی ئەم مانگە ئومێد بەرۆشکی ووتبوو، مەلا نەزیر بەرواری لە چاکسازی زڕکا هاتووەتە رفاندن بۆ ئاسایش".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار