شارەزایەکی کەشناسی: پلەی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەییەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە و کەش و هەوایەکی زستانە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.

لە بارەەیەوە ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، خێرای با زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، خێرای با تا ئێوارەی یەکشەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، بەھەمان چالاکی و خێرای بەرز ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و دواتر کەمدەبێتەوە و نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024، کۆتای پێدێت.
 
ئاراس جەبار ئەوەشی خستۆیەڕوو، بەھۆی نزیکبوونەوەی زیاتری ھەوا ساردەکەی ئێران لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو بەدواوە بای باکووری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و خێرایەکی دەگاتە نێوان 20 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا، لە ھەندێ ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەر ھەیە ھەندێک کات خێرای با زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێبپەرێنێت.

ئەم شارەزایی کەشناسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سبەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا کە لەژێر کاریگەری ئەو بایەدان بە نزیکەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لەناوچەی شاخاویدا کەشێکی سارد و زستانەیی دروستەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش 2 پلە نزمدەبێتەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار