داوا دەکرێت شۆفێران ئەم شەقامە بۆ هاتوچۆ کردن بەکارنەهێنن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى لەبارەى داخستنى شەقامێکى سەرەکیەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، داوا لە شۆفێران دەکەین، کە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا هاوکارمان بن، کە ڕێگای سەرچنار بەرەو قولەڕەیسی باخی بەختیاری بەکاربهێنن تا ئاستەنگی هاتووچۆ درووست نەبێت و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ڕێگای دووڕیانی سەرچنار بەکارنەهێنن .

دەشڵێن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاگادار کراونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانیان لە ئامادەباشیدا بن و لە شوێنی مەبەست بن بە مەبەستی پێدانی ڕێنمای بە شۆفێرەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى دوو ڕۆژە شەقامى بەردەم دادگاى سلێمانى بە مەبەستى نۆژەنکردنەوە داخراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار