دەرگای تۆماركردن داخرا و هیچ هاوپەیمانێتییەك لە هەرێم تۆمارنەكرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دەرگای تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتی داخرا، لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوپەیمانێتییەك تۆمار نەكراوە.
هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆیان كرد لەسەر هاوپەیمانێتی و لیستی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەڵام سەركەوتوونەبوون.
هەریەك لە ( نەوەی نوێ، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هەڵوێست، بەرەی گەل، د. یوسف) چەندین كۆبوونەوەیان كرد بەڵام نەیان توانی بگەنە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بەڵام سەركەوتنی بەدەستهێنا.
ئەو پارتە سیاسییانەی کە ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە، پێویستە لە 25ـی ئایارەوە تاوەکو 14ـی حوزەیران ناوی بەربژێرانیان پێشکێشی کۆمیسیۆن بکەن.
تائێستا لە كۆمسیۆن (343) حزب تۆماركراوە، 116 حزب ئارەزوویان نیشانداوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن، 20 هاوپەیمانێتی تۆماركراوە.
لە عێراقدا نزیکەی 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدان و بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا هەیە کە بەگوتەی سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمیسیۆن، نزیکەی 944 هەزاریان دەکەونە سنووری ئەو پارێزگایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو، تاوەکو دوێنێ،21ـی ئایار، لە کۆی 339 پارتی مۆڵەتپێدراو، 114 پارت ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن نیشانداوە و 60 پارتی نوێش لە قۆناخی پێکهێناندان.
هەروەها لەکۆی 66 هاوپەیمانێتیی تۆمارکراو لە عێراق، 18یان خواستی بەشدارییان دەربڕیوە، هەشت هاوپەیمانێتیی نوێش داواکارییان پێشکەشکردووە و دوو هاوپەیمانێتی نوێش بە فەرمی پەسندکراون.
بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 دەکرێت.
