هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەشدەکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ مانگی 10 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تشرینی یەکەم خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2025 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) دەست بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان دەکرێت بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

وەکو لە راگەیێندراوی وەزارەتەکەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2025 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی خستووەتەڕوو، لەم مانگەدا زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار