محمد حکیم: کۆمەڵ دەرفەتی باشى لەبەردەمدایە بۆ بەخۆدا چونەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



محەمەد حەكیم سەرۆكی لیستی كۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی لە نوسنێكدا پیرۆزبایی لە ئەحمەد حاجی رەشید دەكات كە لە لیستی كۆمەڵی دادگەری تاكە كاندیدی سەركەوتووبوو، لە هەمان كاتدا دەڵێت: "کۆمەڵ دەرفەتی باشى لە بەردەمدایە بۆ  بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك"

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئەندامان و دۆستان و دەنگدەرانی کۆمەڵی دادگەری.
هاوکارانی دلسۆزلەتیمی بانگەشە.

لەلایەن خۆمەوە سوپاسی یەك بەیەکتان دەکەم لە پای بانگەشە و متمانە و دەنگدانتان بە لیستی ٢٨٥ی کۆمەڵی دادگەری

من وەك کاندیدێك ئەوەی توانیم و لەدەستم هات ئەنجامم دا،هەر چەند ئەنجامەکە بەدڵی ئێمە نیە بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە کە بەدەنگەکانی ئێوە کۆمەڵ لە پەرلەمانی بەغداد دانابڕێت ،
پیرۆزباییش لە برای بەڕێزم مامۆستا أحمد حمەرشید دەکەم و دوعای موەفەقی بۆ دەکەم .

کۆمەڵی دادگەری دەرفەتی باشى لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو بکاتە قۆناغی بە خۆدا چونەوە و چاکسازیی لە هەرکەمتەرخەمی و هەڵەیەك، هەروەها سوپاس کردنی خودای میهرەبان لەسەر هەرکارێکی جوان و چاك و پابەند بوون ی زیاتر بە فەرمانەکانی و بانگ کردن ی خەڵک بۆی،

وە خۆم بە بەرپرسیار دەزانم لەئێستاو داهاتوو داواکارم لەخوای باڵا دەست پشتیوانمان بێ و بەرچاوڕوونیمان پێ ببەخشێ و لە گوناهو کەمتەرخەمیمان خۆش بێت.

براتان محمد حکیم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار