ئەمڕۆ 241 ساڵ بەسەر بونیادنانی شارى سلێمانیدا تێدەپەڕێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



شاری سلێمانی لە 1784ـدا لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە، بەناوی "سلێمان" پاشای بابان، دامەزرێنەری میرنشینی بابانەوە ناونراوە.

ئەمڕۆ فێستیڤاڵێک بە بۆنەی 241ـمین ساڵی بونیادنانی شارى سلێمانی بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەکە بە بەشداریى چەندین کەسایەتى و بەرپرسى حکومى بۆ ماوەى دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

سلێمانى لە دواى دامەزراندنییەوە، بەردەوام یەکێک بووە لەو شارانەى پێگەیەکى گەورەى لە ڕووداوە سیاسییەکانى باشوورى کوردستاندا هەبووە و دژى حکومەتەکانى ئینگلیز و عێراق وەستاوەتەوە، لەم شارەدا چەندین ڕووداوى مێژوویی وەک خۆپیشاندان و ڕاپەڕین ڕوویانداوە، ئەوەش وایکردووە ئەم شارە پێگەیەکى گرنگ و دیارى لە خەباتى نەتەوەیی گەلى کورد لە باشوورى کوردستان هەبێت، لەم گرافیکەدا بەشێک لە ڕووداوە گرنگەکانتان بۆ باسدەکەین.

هاوکات  هەڤأڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وڵاتی چینەوە پەیامێکی بە بۆنەی 241هەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و گوتی، توانیویانە یادى سلێمانى ببەینە شارى ئیوى وڵاتى چین.

بەبۆنەى تێپەڕبوونى 241 ساڵ بەسەر بونیادنانى شارى سلێمانى، هەڤاڵ ئەبوبەکر پەیامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، توانیویانە ئەمساڵ یادى شارى سلێمانى ببنە شارى ئیوى وڵاتى چین و لێکتێگەیشتنێکى هاوبەشى دوولایەنە واژۆبکەن، بۆ ئەوەى سلێمانى ببێتە هاوتاى شارى ئیو.

ئاماژەى بەوەشکرد، جێگەى شانازییە سلێمانى توانیویەتى لەئاستێکى پێشکەوتوو گەشەسەندوودابێت و ئومێد دەکەن هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق و دەستکەوتەکانى شارەکە یارمەتى دەربێت بۆ سلێمانى، بچێتە ئەو ئاستەى کە خواستى هەمووانە.

ڕووداوەکانی 100 ساڵی ڕابردوو

بڕیارە لە فێستیڤاڵەکەدا، رووداوە دیارەکانى 100 ساڵى ڕابردووى سلێمانى لە ئینفۆگرافیکێکدا بخرێنەڕوو.

دامەزرێنەر و ناوی سلێمانی


لانکەی شۆڕش و نوێخوازی و ڕۆشنبیری

سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی هەمیشە لانكەی شۆڕش بووە لە قۆناغە یەك لە دوای یەكەكاندا، له‌ هه‌مان كاتدا لانكەی بیری نوێخوازی و ڕۆشنبیریش بووە و یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی لەسەر ئاستی باشووری كوردستان لەم شارەدا دەرچووە و یەكەمین چاپخانەش كە لە كوردستاندا دەستبەكار بووبێت هەر لەم شارەدا بووە.

 یەکەمینەکانی سلێمانی

 یەكەمین جار خوێندن بەزمانی كوردی لەم شارەدا بووە

بزووتنەوەی شانۆی كوردی-یش هەر لەم شارەوە سەریهەڵداوە

یەكەمین سروودی كوردی-یش كە لەسەر قەوان تۆمار كرابێت هەر لەم شارەدا بووە

په‌رلەمانی كوردستان-یش بە بڕیارێك ئەم شارەی كردۆتە پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار