نێچیرڤان بارزانى: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی 241 ساڵەی شاری سلێمانی دەڵێت، "سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌. هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌."

رۆژی هەینی، 14ی تشرینی دووەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە هاونیشتمانییانی شارەکە کرد.

لە بەشێکی پەیامەکەدا دەڵێت: "له‌ يادى 241 ساڵه‌ى بنياتنانیدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م."

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سلێمانى بە "شارێکی کاریگەر" ناودەبات و رایگەیاندووە: "سلێمانی بە ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه، هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌."

لە کۆتایی دا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە "هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم."
 
14ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک، یادی دامەزراندنی شاری سلێمانییە کە لە ساڵی 1784 لەلایەن عەبدولڕەحمان پاشای بابان، میری ئەو کاتی میرنشینی بابانەوە بنیادنرا.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
 
له‌ يادى 241 ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م. 
 
سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌. هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌. هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار