پارێزگاری هەولێر: پشێوی لە لاجان نەماوە و خەڵکەکە گەڕاونەتەوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دوای ئەوەی خەڵكی گوندی لاجان گوندەكەیان چۆڵكرد و لە دەرەوەی گوندەكە مانەوە، لە ئێستادا گەڕاونەتەوە بۆ گوندەكەیان، داواى ئەوەش دەکەن تەواوی هێزە ئەمنییەكان لەنزیک گوندەکەیان بکشێنەوە و سەرجەم دەستگیركراوەكانیان ئازادبكرێت، دوای چەند رۆژێک ئاڵۆزی لە گوندی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر، پارێزگاری هەولێر دەڵێت: "دۆخەکە تەواو ئاسایی بووەتەوە".

لە بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجاندا، دوێنێ بەشێک لە دانیشتووانی گوندەکە ماڵەکانیان چۆڵکرد و بەهۆیەوە ئاڵۆزییەکان زیاتر بوون.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دۆخی لاجان ئاسایی بووەتەوە و خەڵک هەمووی گەڕاوەتەوە ماڵی خۆی".

پارێزگاری هەولێر گوتی، "هیچ پشێوییەک نەماوە، ئێستا خەڵک لە گوندی لاجان و دەوروبەری سەرقاڵی بەڕێکردنی ژیانی ئاسایی خۆیانن".

ئومێد خۆشناو شەوی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە سەرجەم ئەو چەکانەی لە گوندی لاجاندان "جەرد" دەکرێن و چەک لە خەڵک وەرناگرنەوە.

هاوکات خورشید هەرکی، خورشید هەرکی، کەسایەتیی دیاری هەرکی ڕایدەگەیەنێت کێشەی گوندی لاجان چارەسەرکراوە و خەڵک گەڕاونەتەوە.

نیوەڕۆی رۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەشێک لە دانیشتووانی گوندی لاجان گوندەکەیان چۆڵکرد، خورشید هەرکی گوتی، "دەنگۆیەکی وا لەنێو خەڵکدا دروستکرابوو، کە خەڵک دەگیرێن و چەکدەکرێن و دەنگۆی دروستبوونی ئاژاوە وایکرد خەڵک گوندی لاجان چۆڵبکەن."

لە گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی گوندی لاجاندا، کەسێک گیانی لەدەستدا کە بە گوتەی کەسوکارەکەی "شۆفێری بارهەڵگر بووە و بە گوـلەی وێڵ شەهید بووە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار