کەشناسی سلێمانی: شەپۆلی باران بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان

7 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 7-12-2025

کەش / کەشی ناوچەکەمان بەگشتی هەور و باران بارین و زیادبوونی خێرای با و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت, لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە و باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت , سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت , لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم , ئاستی دابارین بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت . 
خێرای با / مام ناوەند – بۆ خێرا ( 15 – 25 ) کم/ک. 

ئاراستەی با / لە گۆڕاندایە .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
مەودای بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت 

سبەی دووشەممە 8-12-2025
کەش/ لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی باران بارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قووڵ بوونەوەی نا جێگیری لە کەشی ناوچەکەمان, شێوازی باران بارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێ کات و ناوچە بۆ لێزمە باران لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندی کات . 

خێرای با / مام ناوەند – بۆ خێرا ( 15 – 30 ) کم/ک 
ئاراستەی با / لە گۆڕاندا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 4-6 ) پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان بە (6-8) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار