بۆ سەری ساڵ چەند رۆژ دەکرێتە پشوو؟
8 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم باس لە هێنانە پێشەوەی تاقیكردنەوەكان بۆ پێش سەری ساڵ دەكات، كە “لەپێناو بەرژەوەندی خانەوادەكان” بووە و دەشڵێت: پشووی وەرزی یەكەم لە 25ی 12ەوە دەستپێدەكات.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سەبارەت بە تاقیكردنەوەكان بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و پەروەردەی قەزاكان كارەكانی خۆیان ئەنجام دەدەن و هاتنەپێشەوەی تاقیكردنەوەكان كارێكی ئاساییە و ساڵی پێراریش وابووە.
وتیشی، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 4 ڕۆژ خوێندن پێشخراوە و لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێت خانەوادەكات دوودڵ نەبن، چونكە ساڵی پار ئەو ئەزموونەمان كرد، بەڵام گلەییمان لێكرا، چونكە ڕاستەوخۆ دوای سەری ساڵ تاقیكردنەوە بوو”.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆتە عورفێك زیاتر لە 25ی 12ەوە دەبێتە پشوو بۆ ناوەندەكانی خوێندن، بەڵام ئەگەر خوێندكاران هەر بە خوێندنەوە خەریك بن خانەوادەكانیان سوود لە پشووەكە نابینن.
جەختیشی كردەوە، ئەوە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەمە و لەناو ناوەندەكانی خوێندن دەكرێت و دواتر ماوەی وەرزی دووەم درێژترە و دەتوانن پڕۆگرامەكان تەواو بكەن.
