کچێک لە ناحیەی لەیلان ئاو بردی و خنکا 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی زانیارییەکان، کچێکی مێرمنداڵ لە ناحیەی لەیلان ئاوبردی و خنکا. کچەکە تەمەنی نۆ ساڵە و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

پاش دیارنەمانی کچە خوێندکارێک لە سنووری شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەگوێرەى زانیارییەکان ئەو کچە خوێندکارە ناوی بەیار عەیسایە، پۆلی سێیەمی سەرەتاییە، بەهۆی لافاوەوە لە گوندی فەرقانی سەر بە شارەدێی لەیلان بێسەروشوێن بووبوو.

پاش هەڵمەتی گەڕان بەداوی ئەو کچەدا، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە نزیک گوندی تەپەلوو دۆزراوەتەوە.

پێشتریش بەهۆی لافاوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار