لە سلێمانى دەوامەو چەمچەماڵ کردی بە پشوو

2 كاتژمێر لەمەوپێش



قایمقامیەتی چەمچەماڵ رایەگەیاند، بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سروشتیەی ئەمرۆ رووی لە قەزاکە کردووە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.

لەلایەکى دیکەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمییە، بەڵام ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو دروستبوو، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان دەسەڵاتیان هەیە بڕیار بدەن.

د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: دەسەڵاتمان داوە بە سەرجەم زانکۆکان، بۆ سەلامەتیی خوێندکاران، ئەگەر پێویست بوو دەتوانن پشوو رابگەیێنن

پێشتریش بەهۆی لافاوە لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، دوو هاونیشتمانیی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات هەر ئەمڕۆ پاش دیارنەمانی کچە خوێندکارێک لە سنووری شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار