کۆنگرێس دەیەوێت رێگری لە ترەمپ بکات، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگ لەسەر بڕیارێکی نوێ بدات، کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەسپێکردنی هەر هێرشێکی سەربازی دژی ئێران بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی یاسادانەران.

هەینی 20ـی شوباتی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو کۆنگرێس بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ بەرانبەر ئێران کۆدەبێتەوە، ئاماژەی نەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە نوێیەی کۆنگرێس لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن و سوپای ئەمریکاش خۆی بۆ ئەگەری ململانێیەکی مەترسیدار ئامادە دەکات، بۆ حاڵەتێک ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا. 

بەگوێرەی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنیا کۆنگرێس دەسەڵاتی راگەیاندنی جەنگی هەیە، بەڵام پێشتر چەندین هەوڵی هاوشێوە لە لایەن دیموکراتەکان و تەنانەت هەندێک لە کۆمارییەکانیشەوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆک شکستیان هێنابوو.

هاوکات لەگەڵ ئەم جموجۆڵە سیاسییانە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا پلانێکی تۆکمەی ئامادە کردووە کە توانای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هەیە، ئەگەر سەرۆک ترەمپ فەرمانی هێرشکردن دەربکات.

ئەم دەنگدانەی هەفتەی داهاتوو وەک تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس دەبینرێت، بەتایبەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە هەستیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار