هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، چ خێرێکی بۆ پۆتین هەیە؟

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوابەدوای هێرشی مووشەکی و درۆنی بێ وێنەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، رووسیا دوای چەند کاتژمیر بێدەنگبوون، بە شێوەی فەرمای و لە راگەیاندنێکدا بۆچوونی فەرمی خۆی راگەیاند و وتی "وەزارەتی دەرەوەی بە تەواوەتی نیگەرانە لە پەرەسەندنی نوێ و مەترسیداری ناکۆکییەکان لە ناوچەکە".

رەنگە ناوەرۆکی ئەم راگەیاندنە زۆر لە راستیشەوە دوور نەبێت لەبەر ئەوەی شارەزایان لەسەر ئەو باوەڕەن دەستپێکی جەنگێکی گشتگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆککۆماری رووسیادا نابێت، بەڵام وا دیارە کرێملین لە ئێستادا خوازیاری جۆرێک ئاڵووگۆڕە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە بەرژەوەندی پۆتیندا تەواو بێت، بە تایبەت بەلەبەرچاو گرتنی ئەو جەنگەی ئێستا لە ئۆکراین هەیە.

هانا نۆتێ، یەکێک لە هاوکارانی باڵای بەرنامەی ئەوروپا، رووسیا و ئۆراسیا لە ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیی  و نێونەتەوەییەکان کە بنکەکەی لە واشنگتۆنە لە تۆڕی کۆمەڵاتی X نووسی "جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوەی کە ئەم ناوچەیە بکەوێتە دۆخێکی نەزانراوەوە، بێ ئەوەی جەنگێکی تەواو و گشتگیر روو بدات، باشترین رووداوە کە لە ئێستادا ئەکرێت بۆ پۆتین رووبدات".

هۆکارەکانیشی ئەمانەوەی خوارەوەیە:

یەکەم: ئەم جەنگە نوێیە ئەکرێت سەرنجەکان لە جەنگی ئۆکراین دوور بخاتەوە، بەتایبەت لە سەردەمێکدا کیێڤ کێشەی گەورەی هەیە لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ و ئەم کێشانە رەنگە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا زیاتر بێت.

دووەم: رووسیا لەم دواییانەدا هێرشەکانی خۆی بۆ ژێرخانەکانی وزەی ئۆکراینیا دەست پێکردۆتەوەو شارەکانی خارکیێڤ و ئۆداسا بۆمباران دەکات.

سێیەم: بەر لەم رووداوانە، دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ گرووپی توندڕەوەی حەماس لە تشرینی یەکەم، سەرنجی دونیای لە جەنگی ئۆکراین دوور خستەوەو هەوڵەکانی دونیای رۆژئاوای بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراین بۆ بەرگری کردن دژواتر کردەوە.

چوارەم: دەستپێکی جەنگێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جا بە شێوەی یەکەم هێرشی ئاشکرا و راستەوخۆی ئێران بۆ دوژمنە کۆنەکەی خۆی، ئیسرائیل بێت یان بە پێچەوانەوە، ئەکرێت کێشەکانی ئۆکراین قووڵتر بکاتەوەو کێشەی زیاتر بۆ ئۆکراین دروست بکات.

دەرفەتێک بۆ بردنە ژێر پرسیارەوە

بۆ کرێملین هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەرژەوەندییەکی زۆری هەیە و بەرژەوەندییەکن فرەچەشنن و روون ئاشکران.

لە دەستپێکی هێرشی بەربڵاوی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینەوە، پۆتین لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، وای خستۆتەڕوو کە ئەم جەنگە بەشێکە لە ململانێیەکی بەربڵاوتر. جەنگێکە کە لەو جەنگەدا رووسیا دەیهەوێت بەرگری لە خۆی و شوێنەکانیتری دونیا بکات لە بەرامبەر رۆژئاوا و بەتایبەت ئەمریکادا.

لەم گەمەی بردنەوەو دۆڕاندنەدا، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەکرێت لە ئاراستەی پڕووپاگەندەکانی کرێملیندا بێت و هەلێک بۆ رووسیا بڕەخسێنێت بۆ بەهێزکردنی ئەو حیکایەتەی دەرباری جەنگی ئۆکراین و رووبەڕووبوونەوەی دونیای رۆژئاوا دروستکردووە.

ئیهوور سێمی ڤووڵس، بەرپرسی ناوەندەی لێکۆڵینەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کیێڤ، بە "کارێنت تایم" کەناڵی رووسی زمان کە لە لایەن رادیۆ ئەورووپای ئازاد/ رادیۆ ئازادی و بە هاوکاری دەنگی ئەمریکا بەڕێوە ئەبرێت، ئەڵێت:" وڵاتانی ناسراو بە بەرەی بەرگری واتە رووسیا، ئێران، کۆریای باکوور و چین، لایوان وایە رۆژئاوا لاواز بووەو سیاسەتەکانی ئەمریکا ئیتر ناتوانێت ئاسایشی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بپارێزێت و گەرەنتی بکات".

کەوایە، ئەوان لایان وایە، هێرشی  ئێران ئەو دەرفەتە ئەدات بە رووسیا و ئەو وڵاتانەی وەک ئەو بیرئەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو دونیا تاک جەمسەریەی کە پۆتین، شی جین پینگ و عەلی خامنەیی زۆر باسی لێوە ئەکەن، ببەنە ژێر پرسیارەوە.

هانا نۆتێ، لە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژی و نێوەنەتەوەییەکانی ناسەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رۆژی ١٥ی نیسان لە وەڵامی پرسیاری رادیۆ ئەورووپای ئازاد دا نووسی "ئەم نائارامییە نوێیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرنجەکان و سەرچاوەکانی رۆژئاوا لەسەر ئۆکران و باڵی رۆژهەڵاتی ناتۆ بەلاڕێدا ئەبات . وا ئەکات هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هەست بەوە بکەن ئاسایشیان نییە، ئەو روانگەیە بەهێز ئەکات کە رۆژئاوا ناتوانێت ناوچەکە ئارام رابگرێت، واتە هەمان ئەو جۆرە روانینەی کە دوای جەنگی غەزە دروست بووە".

"بە کورتی سەرهەڵدانی ئەم نائارامی و ناسەقامگیریانە، ئەم جۆرە روانینە لە دونیا بەهێز ئەکات کە جەنگی ئۆکراین یەکێکە لە جەنگە فرەجۆرەکان و کێشەیەکە لە ناو ئەو هەموو کێشەدا کە بوونیان هەیە؛ جۆرە روانینێک کە لە بەختی کرێملین دایە و ئەوان پەرەی پێ دەدەن".

لە راستییدا زۆربوونی کێشەکان و خودی ئەم هێرشە ئەکرێت ببێت بە هۆکاری لاوازبوونی پشتیوانییەکان لە ئۆکراین و ئەو جۆرە روانینە لاواز ئەکات کە لای وایە چارەنووسی رۆژئاواو دونیا بەندە بە جەنگی ئۆکراینەوە.

هەورە رەشەکان بەسەر کۆنگرەوە؟

بە شیوەیەکی تایبەت، هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەبێت بە هۆی ئەوەی گومانەکان لەسەر داهاتووی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆکراین زیاتر بکات و ناڕوونییەکی زیاتر ئەخولقێنێت. تەنانەت لە سەردەمێکیشدا کە ئەگەری ئەوە هەیە کە یاسایەک لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێت لەسەر یارمەتیدانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین.

نزیک بە ٦ مانگ دوای ئەوەی جۆبایدن سەرککۆماری ئەمریکا، بۆ یەکەمجار پاکێجێکی پێشنیاری خستە بەردەم کۆنگرە کە تێیدا باس لەوە کراوە زیاتر لە ٦٠ میلیارد دۆلار یارمەتی بدرێت بە ئۆکراین و ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیتر و یارمەتییەکەی بەشی هەرەزۆری سەربازی بێت، مایک جانسۆن، سەرۆکی پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا لە حیزبی کۆماریخواز، لە دوایین رۆژەکانی مانگی ئازاردا رایگەیاند دەیهەوێت لە رۆژ یان حەوتووەکانی داهاتوودا پرسی بەردەوامی پشتیوانیکردن لە ئۆکراین بکات بە یاسا و پێویستییەکانی بەردەوامی یارمەتیدانی ئۆکراینی لەم جەنگەدا هێنایە بەرباس. بەڵام هێشتا نەدەزانرا جانسۆن چ پێشنیارێکی هەیە بۆ ئەوەی بیخاتە بەردەم پەرلەمان. چ جیاوازییەکی هەیە لەگەڵ پەسەندکراوکدا کە مانگی شوبات و بە پشتیوانی هەردوو حیزبی کۆماری خواز و دیمۆکرات لە سێنا پەسەند کرابوو. ئاخۆ ئەو ئەیتوانی بەربەستی دژایەتی توندی ژمارەیەک لە هاوحیزبییەکانی بۆ پشیتوانی سەربازی و چەک و چۆڵ بۆ ئۆکراین تێپەڕێنێت یان نا.

مایک جانسۆن رۆژی ١٥ی نیسان وردەکاری زیاتری خستەڕوو و وتی دەیهەوێت بۆ هەرکام لە سێ بەشی پەسەندکراوی سێنا ( یارمەتی بۆ ئیسرائیل، ئۆکراین و تایوان و هاوپەیمانەکانتر) پەسەندکراوی جیاواز پێشنیار بکات. ئەو هەروەها بۆ ئەوەی سەرنجی کۆماریخوازەکانی دژی پشتیوانی چەک و چۆل بۆ ئۆکراین بۆ لای خۆی رابکێشێت، پشنیاری چوارەم ئەخاتە بەردەم کۆنگرە کە لە لایەن زۆرینەی زۆری ئەندامانی حیزبەکەیەوە پشتیوانی لێ ئەکرێت. هێشتا نازانرێت ئەم پاکێجی یارمەتیدانە چی بەسەردێت.

خوازیاری نارامییە

بە بێ لەبەرچاوگرتنی ناکۆکی لەسەر چۆنییەتی یارمەتی گەیاندنی ئەمریکا، رەنگە پۆتین هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بکات بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بتوانیت زیاتر جێی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتەوەو جێ پێی خۆی پتەوبکات. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو ناوچەیە کە وا دەرئەکەوێت هەر لەو کاتەوەی پۆتین بە دەسەڵات گەیشتووە لە دوو دەیەی رابردوودا، دەیهەوێت جارێکیتر جێگەی خۆی لەو ناوچەیە پتەو بکاتەوە، لەبەر ئەوەی دوای رووخانی یەکیەتی سۆڤییەت رووسیا پێگەی خۆی لەم ناوچەیە لە دەستدا و ئێستا پۆتین دەیهەوێت جارێکیتر شوێن پێی خۆی لەم ناوچەیە پتەوتر بکات.

جەنگی رووسیا لەگەڵ ئۆکراین، پەیوەندی رووسیا و ئێرانی بەهێزتر کردو و ئێران بە گەیاندنی درۆنی هێرشبەر و هەروەها ئەوەی کە تەکنۆلۆژیای دروستکردنی ئەم درۆنانەی خستە بەردەم رووسیا، یارمەتی زۆری رووسیای داوە لەم هێرشەدا بۆ سەر ئۆکراین.

بەمەشەوە پۆتین لە مێژساڵە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی زیاتر جێگەی مۆسکۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات و هێز و پێگەی ئەمریکا بباتە ژێر پرسیارەوە، هەوڵیداوە لەگەڵ دوژمنەکانی ئێران لە ناوچەکە وەک ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو وەک سعوودیە پەیوەندی باشی هەبێت.

پەیوەندی رووسیا لەگەڵ ئیسرائیل، لەم دواییانەدا لەبەر ئەوەی مۆسکۆ زیاتر بەرەو تاران چووەو هەروەها جۆری هەڵوێستەکانی کرێملین بەرامبەر جەنگی ئیسرائیل و حەماس زیانی بەرکەوتووەو وەک جاران نەماوە.

بەڵام رەنگە کرێملین هیوادار بێت سەرەڕای ئەوەی پەیوەندییەکانیان وەک جاران نەماوە، پەیوەندییە چەند لایەنەکانی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگ یان ساڵەکانی داهاتوودا کاریگەری گرینگی هەبێت بۆ مۆسکۆ لە ناوچەکە و ئەوەی بتوانێت پێگەی خۆی لەو ناوچەکە پتەوتر بکات.

هانا نۆتێ لە وتووێژ لەگەڵ رادیۆ ئەورووپای ئازاد/ رادیۆ ئازادی ئەڵیت:" بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی رووسیا و ئێران تا دێ پەیوەندییەکانیان پتەوتر ئەبێتەوە، رەنگە کرێملین بەو ئەنجامە بگات ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی زیاترناکۆکی ئەنێتەوە، ببێت بە هۆی ئەوەی وڵاتانی کەنداو بە گرینگییەکی زیاترەوە لە رووسیا بڕوانن و وا بکات رووسیا زیاتر شوێن پێی خۆی لەو ناوچەیە بکاتەوە، لەبەر ئەوەی وڵاتانی ناوچەکە مۆسکۆ و پێکەن وەک دوو وڵات ئەبینین کە کاریگەریان لەسەر ئێران هەیە و ئەوەی بیانهەوێت ئەو دوو وڵاتە بەکار بهێنن بۆ ئەوەی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات".

ئەمە جۆرێک ستراتێژییە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری پۆتین لە رووسیا بەردەوام دووبارە ئەبێتەوە:" خولقاندنی ناکۆکی و دواتر دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆی بە شێوەیەک لە بەرژەوەندی رووسیادا بێت. بەمەشەوە، وەک چۆن لێکۆڵەران لە سەردەمی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و ئەو جەنگەی کە دواتر لە غەزە سەری هەڵدا بەراوردیان کردبوو، مۆسکۆ نایهەوێت جەنگی راستەوخۆ و تەواو لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا رووبدات.

هانا نۆتێ هەروەها ئەڵێت ئەم جەنگە کۆمەڵێک مەترسی هەیە بۆ سەر رووسیا: کێشە دروست ئەکات مانەوەی سەربازی رووسیا لە سووریا  و هەروەها لێدان لە ئێران تا رادیەک ئەبێ بە هۆی لاوازی مۆسکۆ بەرامبەر بە ئۆکراین.

جگەلەمەش،"  ئەوەی کە جەنگێکی تەواو رووبدات ئەبێ بە هۆی ئەوەی کۆتایی بە سیاسەتی پاراستنی هاوسەنگی رووسیا لە ناوچەکە بهێنێت ( هەرچەن لە ئێستاشدا لاواز بووە). ئەم بابەتە وا ئەکات مۆسکۆ تای ترازووەکە بەلایەکیاندا قورستر بکات و زیاتر لایەنگری یەکێک لە لایەنەکان بکات."

خاتوو هانا نۆتێ لە درێژەدا ئەڵێت:" هەرچەند مۆسکۆ لەو کاتەوەی هێرشی کردۆتە سەر ئۆکراین، زۆر زیاتر لە ئێران و هێزەکانی سەر بە ئێران نزیک بۆتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە نایهەوێت بە تەواوتی بچێتە بەرەی ئێرانەوە.

نووسینی بابەت/ ستیڤ گاتێرمەن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار