یوسف محەمەد: تەحالوفێكی خبیث (پیس) دژمان بەڕێوەئەچێ

2019-05-15 21:18:52



هاوڵاتی
د. یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پیشووی پەرلەمان رایدەگەیەنێت "هاوپەیمانێتیەکی پیس" دژیان بەریوەدەچێت دوای پەسەندکردنی هەمواری یاسای سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەنگدان بە یاساکە لەلایەن گۆڕانەوە.

یوسف محەمەد لە ١٦/ ٣/ ٢٠١٦ لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی لە وتارێکدا وتی "لەسەردەمی ئەمڕۆماندا حوكمڕانی زۆر ئاڵۆزە و پێویستی بە مەعریفە هەیە پێویستی به‌ زانست هه‌یه‌، بۆیە حوكمڕانی بە خەڵكی نەخوێندەوار ناكرێ چاكسازیش بە خەڵكی نەخوێندەوار ناكرێ".

دوای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم رەخنە لە گۆڕان گیراو قسە لەسە ئەم وتەیەی یوسف محەمد کراو رەخنەی ئەوەیان لێگرت کە لە قسەکانی پەشیمان بۆتەوە چونکە مەرجی بروانامە هەڵگیرا بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی هەرێم.

یوسف محەمەد لە وتارێکدا دەڵێت " هەڵبەت مەعریفە تەنها بە بەدەستهێنانی بڕوانامە بەدەستنایەت، خاوەن بڕوانامەی زۆری نەخوێندەوارمان هەن... كێشەی ئێوە ئەوە نییە سەرۆكەكەتان نەخوێندەوار دەبێ یان نا. بەڵكو كێشەی ئێوە گرێی دەرونی و خواستتانە بۆ شێواندنی ڕاستییەكان".

 هەروەها دەلێت "لەوانەی كەواسوری بەرلەشكری ئەم هەڵمەتە بون، یان خۆیان هیچ بڕوانامەیەكیان نییەو ئێران و توران گەڕاون تا شەهادەیەكی تەزویریان دەستخستوە، یان ئەو كۆلكە خوێندەوارانە بون كە بە قبوڵ خاص و نمرەی نزم و بە گرتنی شوێنی خوێندكارێكی خاوەن نمرەی بەرزی بێ پشتوپەنا، بێ وەگرتنی هیچ مەعریفەیەك، بڕوانامەیەكی زانكۆییان داگیر كردوە"

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا دەڵێت "هەڵبەت ئەم هەڵایەی ئەمجارە ئەڵقەیەك بوو لە زنجیرەیەك كەمپەین كە بە ڕێكخراویی و بەردەوامی لەلایەن تەحالوفێكی پیس (خبیث)ەوە دژمان بەڕێوە ئەچێ".

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکەی یوسف محەمەد

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار