وڵاتانى هاوپه‌یمانان فشارمان لێده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمەرگەو ئه‌نجامدانى چاکسازی

مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتیى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى بۆ ‌هاوڵاتى:

مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ى گشتیى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى 70ى یه‌کێتى

4 ساڵ لەمەوپێش



سازادنى: ئارا ئیبراهیم

فهرماندهى گشتى فهرماندهیى هێزهکانى 70ى یهکێتى ئاماژه بهوهدهدات لیژنهیهکى باڵا پێکهێنراوه بۆ یهکخستنهوهو چاکسازى هێزهکانى پێشمهرگهو ئیرادهیهکى باش دروستبووه.

مستهفا چاوڕهش، فهرماندهى گشتى فهرماندهیى هێزهکانى 70ى یهکێتى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتىجهختلهوه دهکاتهوه کهنێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان داواى لێکردوون کارى یهکخستنهوهى چاکسازى ئهنجامبدرێت و بۆ ئهو پرسهش راپۆرت ئاماده دهکرێت و دواتریش جارى دیکه گفتوگۆ لهگهڵ سهرۆکى ههرێمدا ئهنجامدهدهنهوه.

ناوبراو باسى لهوهشکرد یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهو بودجه کاتى دهوێت و دهشڵێت «وڵاتانى هاوپهیمانان به راستى فشارمان لێدهکهن بۆ یهکخستنهوهو ئهنجامدانى چاکسازى»

هاوڵاتى: بهشداربوونى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێم لهکۆبوونهوهى لهگهڵ وهزارهتى پێشمهرگهو یهکهکانى 70و 80 رۆڵى دهبێت و ئیراده دروستدهکات لهخێراکردنى یهکخستنهوهى هێزهکان؟

مستهفا چاوڕهش: لهکۆبوونهوهکه بهشداربووین ههموو ئهوانهى که لهوێبوون، بهبهشدارى سهرۆکى ههرێمیشهوه ئیرادهیهکى باش ههیه بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه، دیاره کۆمهڵێک کێشهو گرفت ههیه که تائێستا نهتوانراوه هێزهکانى پێشمهرگه چاکسازى تێدابکرێت و یهکبخرێتهوه، بهڵام رێکهوتن کرا لهکۆبوونهوهکهدا گفتوگۆیهکى سێ کاتژمێرى ئهنجامدرا، ههموو ئهوانهى لایهنى پهیوهندیدار بوون لهوهزیرى پێشمهرگهو فهرماندهى یهکهى 70و 80 و لهههردوو جێگرى سهرۆکى ههرێم لیژنهیهکى باڵا  پێکهێنراوهو ئهمڕۆش کۆبونهوهى دیکه ئهنجام دهدهین بۆ ئهوهى لهماوهى مانگێک بۆ دوومانگدا چۆنێتى چاکسازى و رێکخستنى پێشمهرگه بهتهواوى یهکلایی بکهینهوه، چونکه ئهوه ههر بهقسهو بڕیار ناکرێت، ئیرادهیهکى باش لهههموو لایهکهوه ههیه بتوانین بهرنامهى باش دادهنێن بۆ ئهوهى لیژنهکه شتهکان گهڵاڵه بکات و ئامادهى بکهین و لهگهڵ سهرۆکى ههرێم و ههردوو جێگرهکهى دابنیشینهوهو گفتوگۆى لهسهر بکهینهوه.

هاوڵاتى: تائێستا 14 لیواى یهکگرتوو ههیه لهوهزارهتى پێشمهرگه، پرسى یهکخستنهوهى یهکانى 70 و 80 خرانه ناو چهند لیوایهکهوه خهرجى و کاتى زۆرى دهوێت؟

مستهفا چاورهش: بهڵێ خهرجى زۆرى دهوێت، خۆ بهگاڵته ناکرێت، ئهو لیژنهیه که دروستبووه گفتوگۆ لهسهر ههموو بهشهکانى ئهو پرسانه دهکهن کهپهیوهندیدارن بهیهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهوه، ساڵێکى دهوێت بارهگاى سهربازى و جلوبهرگ و پێداویستى زۆرى دهوێت، راهێنان و مهشقى پێشمهرگهى دهوێت و مووچەکهیان چۆن دهبێت ههمووى لهو چوارچێوهیهدا ئهو لیژنهیه گفتوگۆى لهسهردهکات و راپۆرتێکى تهواو ئاماده دهکرێت، چهند دانیشتنێکى دهوێت، مادام نیهتى باش ههیه بۆ ئهوهى جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتى: سهرۆکى ههرێم لهکۆبوونهوهکهدا بۆچوونى چى بوو بۆ یهکخستنهوهو چاکسازى هێزهکان کهفهرماندهى گشتى هێزه چهکدارهکانى ههرێمى کوردستانه؟

مستهفا چاوڕهش: نێچیرڤان بارزانى باسى لهوهکرد کهئهمه یهکهم کۆبوونهوهیه لهگهڵتاندا دادهنیشم، هیوادارم بتوانین بهههموو لایهکمان ههنگاوى باش بنێین بۆ ئهم چاکسازیی و یهکخستنهوهو راپۆرت ئاماده بکهن تا چارهسهرى ههموو لایهنهکانى بکهین و جێبهجێى بکهین.

هاوڵاتى: دهوترێت جیاوازى مووچەو دهرماڵه لهنێوان پێشمهرگهو ئهفسهرانى هێزهکانى 70ى یهکێتى و 80ی پارتیدا ههیه؟

مستهفا چاوڕهش: ههموو شتهکانمان جیاوازه، جلوبهرگ و مووچەو دهرماڵهکانیش، کهموکوڕى لهههمووى ههیهو ههوڵدهدرێت شتێکى وا دروستبکهین بۆ ههموو لایهک وهک یهک بێت.

هاوڵاتى: رۆڵى ئهمریکاو بهریتانیاو وڵاتانى ئهوروپى چۆنه لهپرسى یهکخستنهوهو چاکسازى هێزهکانى پێشمهرگهدا؟

مستهفا چاوڕهش: وڵاتانى هاوپهیمانان بهڵێنیانداوه ئهگهر ئێمه ههنگاوى باش بنێین و چاکسازى ئهنجامبدهین و یهکخستنهوهکان کارى لهسهربکهین و جێبهجێ بکرێت، یارمهتى ههموو ئهو لیوایانه دهدهن که یهکدهخرێتهوه، به راستى فشاریشمان لێدهکهن کهکارهکان ئهنجامبدهین.

ئێستا دوو لیوایان هێزهکانى هاوپهیمانان چهکداریان دهکهن و مهشق و راهێنانیان پێدهکهن، ئهوانهى کهماون  ئیشهڵا دهبێت لیوایان بۆ پێکبهێنین تاچهکدار بکرێن و مهشقیان پێبکرێت لهلایهن وڵاتانى هاوپهیمانانهوه.

هاوڵاتى: واتا بێجگه له 14 لیوا یهکگرتووهکهى سهر بهوهزارهتى پێشمهرگه، دوو لیواى دیکه یهکخراوهتهوه؟

مستهفا چاوڕهش: بهڵێ دوو لیواى دیکهمان رێکخستۆتهوه، ئهگهر بهم شێوهیه بڕوات و لیواکانى دیکه یهکبخهینهوه بهڵێنیانداوه هاوکارى تهواوى هێزهکانى پێشمهرگه بکهن.

هاوڵاتى: پارتى و یهکێتى بهکردارى ئیرادهى بههێزیان ههیه بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه؟

مسته‌فا چاوڕه‌ش: ئه‌گه‌ر ئیراده‌ نه‌بێت ناتوانین و ئه‌وکاته‌ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌کانیش ناکه‌ین، به‌ڵام ئیراده‌ له‌هه‌ردوولاوه‌ هه‌یه‌، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو کارى تێدا ده‌که‌ین، لیژنه‌ باڵاکه‌ کاره‌کانى خۆى ده‌کات و بزانین چه‌ندى ده‌توانین بکه‌ین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار