سه‌نته‌رى میترۆ: زه‌بروزه‌نگ رۆژنامه‌نوسان بێده‌نگ ناکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌نته‌رى میترۆ ئیدانه‌ى پێشێلکارى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کات به‌رانبه‌ر به میدیاکار‌و رۆژنامه‌نوسان، داواش ده‌کات لێکۆڵینه‌وه بکرێت له ره‌فتارى ئه‌و هێزانه له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کانى شارى سلێمانی.
ده‌قى به‌یاننامه‌ى میترۆ له‌باره‌ى پێشێلکارییه‌کان به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان:
ئه‌مڕۆ میترۆ، 2ى حوزه‌یرانى 2020 له ناو شارى سلێمانى و ده‌روبه‌رى خۆپیشاندانى ناره‌زایه‌تى دژ به رێکاره‌کانى خۆپارێزى حکومه‌ت ئه‌نجامدرا، گهورهترینیتان خۆپیشاندانى کاسبکارانى ناو شارى سلێمانى بوو که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه به زه‌برى هێزو بۆمبى فرمێسک رێژه‌وه، ته‌قه‌کردن، بڵاوه‌یان پێکرا.
به‌یانى ئه‌مرۆ تیمێکى که‌ناڵى سپێده (یادگار حاجى و ئاریان به‌کر) ، له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانى له لایه‌ن هێزێکى ئاسایشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
یادگار به میترۆى ووت " ئه‌فسه‌رێکى ئاسایش پێى وتین ئه‌گه‌ر دور نه‌که‌ونه‌وه قۆنه‌ره ده‌که‌مه ده‌متان و سوکایه‌تى زۆرمان پێکرا، ئینجا ئێمه‌یان برد بۆ ئاسایشى سلێمانى و پاش سێ کاتژمێر ئازادکراین" جه‌ختیکرده‌وه"| ده‌ستیان به‌سه‌ر کامێرکهمان گرت، گرته‌کانیان کوژانده‌وه تا ئێستا میمۆرى کامێراکه‌مان لاى ئاسایشه"
هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند جارێک هێزى چه‌کدار و به‌شداربووانى خۆپیشاندانه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر تیمه‌کانى که‌ناڵى ئین ئارتی، هێزێکى ئه‌منى ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر کهلهپهلى رۆژنامه‌وانى تیمێکیان.
له کاتێکدا ئیحسان سابیر په‌یامنێرى ئین ئارتى له په‌خشى راسته‌وخۆدا بوو چه‌ند جارێک هێزه ئه‌منییه‌کان داواى لێده‌کات دور بکه‌ونه‌وه له شوێنى خۆپیشاندانه‌که و چه‌ند جارێک له ناو پهخشتى راسته‌وخۆدا رێگرى لێده‌که‌ن.
ئیحسان به میترۆى ووت" پاش ئه‌وه‌ى زانییان وێنه‌گره‌که‌م محمد حه‌سه‌ن له په‌خشى راسته‌وخۆ نه‌ما به دارى کاره‌بایى و بۆکس په‌لاماریان داین"
هه‌روه‌ها تۆڕى میدیاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى راگه‌ینراوێکى بڵاوکردوه کۆپییه‌کى بۆ میترۆ نێردراوه تیایدا هاتووه" دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانى حکومه‌ت به‌ده‌ر له یاسا‌و رێنماییه‌کان، رێگه‌ى ده‌ستگه‌یشتن به زانیارى و رووماڵى کۆبونه‌وه‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌کانى حکومه‌تمان لێده‌گرن"
تۆڕى میدیاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى باسله‌وه‌ده‌که‌ن که "له درێژه‌ى ئه‌و رێگرییانه‌ش ئه‌مڕۆ له میانه‌ى کۆبونه‌وه‌ى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا که له وه‌زاره‌تى ناوخۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، رێگرى له تیمى رۆژنامه‌وانیى که‌ناڵى ئاسمانى په‌یام و چه‌ند ده‌زگایه‌کى دیکه‌ى میدیاى کرا که روماڵى کۆبونه‌وه‌که بکه‌ن"
سایتى سبه‌ى ڕایگه‌یاند: بڕیار نامیق په‌یامنێرى (سبه‌ى) له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه دارى کاره‌بایى به‌رامبه‌رى به‌کارهێنراو بریندارکرا، هه‌ر له‌وکاته‌دا ئارام شه‌هاب :کامێرامانى (سبه‌ى) بۆ پاراستنى گیانى خۆى هه‌وڵى دورکه‌وتنه‌وه‌ى ده‌دات له شوێنى ئاڵۆزییه‌که ، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه هێرشى ده‌کرێته‌سه‌ر و بریندار ده‌کرێت.
پاشان ئه‌و تیمه دهگهیهنرینه نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، میترۆ په‌یوه‌ندى به (بڕیارنامیق)هوهکرد، پێى ڕاگه‌یاندین" ته‌ندروستیان جێگیره‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه".
سه‌نته‌رى میترۆ له کاتێکدا ئیدانه‌ى زه‌بروزه‌نگى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌کات، داواش له پارێزگارى شارى سلێمانى ده‌کات لێکۆڵینه‌وه بکرێت له ره‌فتارى ئه‌و هێزانه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان له‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان.
ئازادى روماڵکردن و ئاماده‌بووانى که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن به یاسا پارێزراوه ده‌بێت پارێزه‌رانى یاسا تیمه رۆژنامه‌نوسییه‌کان بپارێزن نه‌ک ئاسته‌نگ لهبهردهک کاره‌کانیان دابنێن.
هه‌روه‌ها داوا له پارێزگارى هه‌ولێر ده‌کات لێکۆڵینه‌وه له‌و جیاکارییه بکات که به‌رامبه‌ر که‌ناڵى په‌یام و چه‌ند که‌ناڵێکى تر ئه‌نجام ده‌ده‌رێن که پێچه‌وانه‌ى یاساى رۆژنامه‌گه‌رین.
تیمێکى سایتى سبه‌ى (بریار نامیق ، ئارام شه‌هاب) له‌کاتى روماڵکردنى خۆپیشاندانه‌کان له لایه‌ن هێزێکى ئه‌منییه‌وه هێرشیان کرایه سه‌ر.
ئه‌م هێرش و په‌لامارو جیاکاریانه له کاتێکدان که له‌سه‌ره‌تاى خۆئاماده‌کردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى دۆخى نه‌خوازراو، میدیاکانى هه‌رێمى کوردستان له قۆناغى خۆپاراستن له نه‌خۆشى "کۆرۆنا" پاڵپشتى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانییه بوون که بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى رێنمایى وهۆشیارى خۆپارێزى ته‌ندروستى راگه‌ینراو رۆڵى گرنگ و به‌رچاویان هه‌بووه له گه‌یاندنى زانیارى به هاوڵاتیان و هۆشیارکردنه‌وه‌یان.
