ئه‌ردۆغان عه‌لى باباجان و داودئۆغلو به فێڵباز ناوده‌بات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ردۆغان له وتاره‌که‌یدا هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د داودئۆغلو و عه‌لى باباجان و مه‌همه‌ت شیمشێک به فێڵباز و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر تاوانبار کرد.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 8ى کانونى یه‌که‌مى 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وتاره‌که‌یدا که له ئیستانبول پێشکه‌شى کرد باسى ئه‌و که‌سانه‌ى کرد که دواى هه‌ست و ویستى خۆیان که‌وتوون و خۆیان له که‌سانى ئاسایى به زیاتر ده‌زانن و له‌خۆیان بایى بوون و ئه‌ردۆغان جه‌ختى کرده‌وه که له نێو ئه‌که‌په‌دا جێگاى ئه‌و که‌سانه نابێته‌وه.
ئه‌ردۆغان وتیشی:" ئه‌و که‌سانه‌ى که هاوڵاتیانى تورکیا له خوار خۆیان ده‌بینن و له سه‌ره‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن له نێو پارته‌که‌ى ئێمه‌دا جێگه‌یان نابێته‌وه.
ئه‌ردۆغان به هاوڕێ کۆنه‌کانى ده‌ڵێت: ئێوه ده‌تانوت ئێمه که‌سانى ڕاستگۆین به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ک ئێوه ڕاستگۆ نه‌بوون و نابن!
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له‌و کاته‌ى که ئه‌م فێڵه‌یان ئه‌نجامدا هه‌ریه‌ک له عه‌لى باباجان و مه‌همه‌ت شیمشێک و فه‌ره‌یدون بیلگین ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیه‌کانى نێو هاڵک بانکدا هه‌بووه. ئه‌ردۆغان وتیشى:" ئه‌م که‌سانه داواى قه‌رز له هاڵک بانک ده‌که‌ن و هاڵک بانکیش قه‌رزێکى زۆریان ده‌داتێ، به داخه‌وه له کاتێکدا که ده‌بوایه پاره‌که‌یان بۆ هاڵک بانک بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌م که‌سانه پاره‌که‌ى هاڵک بانک ناگه‌ڕێننه‌وه".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که هاڵک بانک به به‌رده‌وامى له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان ئاگاداریان ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان گوێى پێ ناده‌ن قه‌رزه‌کانیان ده‌گاته 417 ملیۆن لیره که 72 ملیۆن و 271 هه‌زار دۆلار.
ڕاشیگه‌یاند: ''سه‌رۆک کۆمارى پێشوى تورکیا عه‌بدوڵا گول په‌یوه‌ندى به منه‌وه کرد و وتى ئێوه ده‌توانن ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن، منیش پێم وت، ئێوه خۆتان بخه‌نه جێگه‌ى من، خۆت ئه‌زانى له پێشوودا بانکه‌کان چۆڵ کران به‌ڵام له ئێسته‌دا ئێمه ناتوانین بانکه‌کان به‌تاڵ بکه‌ین هه‌تا ئابورى وڵاته‌که‌مان به‌ره‌و له‌ناوچوون بچێت، له‌م نێوه‌نده‌دا سه‌رۆکى کۆمپانیاى ئولکه‌ر پاڵپشتیه‌کى باشى کردین به‌ڵام له نیوه‌ى ڕێدا له‌م پاڵپشتیه کشایه‌وه، پێیان وتین زانکۆکى ئیسته‌نبوڵ له‌سه‌ر زانکۆى مه‌ڕ مه‌ڕه کراوه‌ته‌وه و پێویسته ئه‌و زانکۆیه ئه‌و بڕه قه‌رزه دابین بکات، به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه ناده‌ین ئه‌و ڕووداوه ڕوو بدات چونکه ئێمه نه دوژمنى قوتابیانین نه دوژمنى ئه‌کادیمیه‌کانى ئه‌و زانکۆیانه‌ین. هاوڕێکانم ئه‌وه‌ى ده‌یبینن شتێکى جیاوازتره له‌وه‌ى که پیشانى ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت له ئێستا په‌ستان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا دروست بووه و داوامان لێ ده‌که‌ن که کێشه‌کان به زوترین کات چاره‌سه‌ر بکه‌ین. هیچ ڕێکخراوێک هیچ زانکۆیه‌ک له‌م نێوه‌نده‌دا تاوانبار نییه، ئه‌وه‌ى که تۆمه‌تباره ئه‌و که‌سانه‌ن که قه‌رزیان له هاڵک بانک کردووه و قه‌رزه‌کانیان نه‌داوه‌ته‌وه''.
“یه‌کێتى ژورى ئه‌ندازیاران و بیناسازانى تورکیا که په‌یوه‌ندیه‌کى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په هه‌یه، ئه‌مانه ده‌ستیان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه، جه‌هه‌په‌ش به هه‌موو هێزێکیه‌وه پاڵپشتى له‌م که‌سانه ده‌کات. نازانین که ده‌ستى کامیان له پشت کامیانه‌وه‌یه، ئێمه هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته ده‌که‌ین.