رووسیا و هه‌سه‌ده قۆناغى دووه‌مى ڕێککه‌وتنه‌که‌یان تاووتوێ کرد
پاسه‌وانى سنورى حکومه‌تى سوریا له کۆبانێوه تا سمیڵکا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه جێگیر بکرێن
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
رووسیا گه‌شته ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات له قۆناغى دووه‌مى ڕێککه‌وتنه‌که‌یان بۆ جێگرکردنى هێز له کۆبانێوه بۆ سمێڵکا.
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) و فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى رووسیا له سوریا ئه‌لیکزانده‌ر چایکۆ تاووتوێى قۆناغى دووه‌مى رێککه‌وتنه‌که‌یان کرد بۆ پاراستنى سنور و گه‌شتنه رێککه‌وتن که پاسه‌وانى سنورى حکومه‌تى سوریا له کۆبانێوه تا سمیڵکا، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى سنورى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه جێگیر بکرێن.
به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که، هێزه‌کانى سوریا له ناوچه سنورییه‌کانى کۆبانێ، مه‌نبج، عاموده، ده‌رباسییه، قامیشلۆ، هه‌روه‌ها دێرک جێگیر ده‌کرێن.
به‌پێى وته‌ى به‌دران چیا کورد به‌رپرسى باڵاى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌ری، پاسه‌وانى سنورى سوریا ئه‌و بنکه سه‌ربازییانه به‌کارده‌هێنن له‌و ناوچه سنوریانه‌دا که له‌لایه‌ن هیزه‌کانى ئه‌مریکاوه به‌جێهێڵراون.
هه‌فته‌ى رابردوو فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات، مه‌زڵوم کۆبانێ دواى کۆبونوه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى رووسیا له سوریا، قۆناغى یه‌که‌مى ڕێککه‌وتنه‌که‌ى راگه‌یاند که تێیدا هاتووه هێزه‌کانى ڕووسیا له عاموده، ته‌ل ته‌مر، هه‌روه‌ها عه‌ین عیسا جێگیر ده‌کرێن.