ئاسیا عه‌بدوڵڵا، هاوسه‌رۆکى پێشووى په‌یه‌ده‌ بۆ ‌هاوڵاتی: هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌نه‌که‌سه‌ نییه‌ که‌هێزى رۆژ بگه‌ڕێته‌وه‌ رۆژئاوا

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئاسیا عهبدوڵا ئهندامى کۆدیۆناسیۆنى کۆنگرهى ستارو هاوسهرۆکى پێشووى پهیهده رایدهگهیهنێت، ههتا ئهنهکهسه لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا دهرنهچێت ئامادهنین چارهسهرى کێشهکان بکهن و هیچ گفتوگۆیهکیش بۆ گهڕانهوهى هێزى رۆژ نییه.

ئاسیا عهبدوڵا لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی باس لهوهدهکات، ئهردۆغان ههموو ئهو ماڵانهى لهئیدلیب بووه هێناویانێتى لهسهرێکانى و گرێسپى نیشتهجێى کردوون نهک کۆچبهرى سورى که لهتورکیان و ئیدعاى دهکرد که ئاوارهکان نێشتهجێ دهکات.

ئاماژه بهوهشدهکات، لهسهرێکانى و گرێسپى گروپه چهکدارهکانى سهر بهتورکیا، ماڵه کوردهکان دهتهقێننهوهو مهدهنییهکان دهکوژن.

هاوڵاتی: دۆخى رۆژئاوا بهشێوهى گشتى چۆنه دواى لهشکرکێشییهکهى تورکیاو میلیشیاکان؟

ئاسیا عهبدوڵا: پڕۆژهى دهوڵهتى تورکیا بنهماکهى ئهوهبووه که باکورو رۆژههڵاتى سوریا داگیربکات، گهلێک گفتوگۆ لهنێوان ههسهدهو هێزهکانى ئهمریکا دروست بوو و گفتوگۆ لهگهڵ تورکیا کرا لهسهر پڕۆژهى ناوچهى ئارام، بهڵام تورکیا داگیرکارى ناوچهکهى دهویست، بهرهى نوسره ساڵى 2012 لهسهرێکانى دهرکران و چهکدارانى داعش لهگرێسپى، ئهو ناوچهیهى نێوان گرێسپى و سهرێکانى ههمووى داعشى تێدابوو، داعش و تیرۆرى تێدابوو هێزهکانى سوریاى دیموکرات رزگاریان کرد، لهوکاتهوه بهڕێوهبهرایهتى خۆسهر خزمهتى بهناوچهکهو خهڵکهکهى کردووه بۆ پاراستنیان.

پڕۆژهى تورکیا بۆ ئهوهبوو کهوڵاتانى نێودهوڵهتى و راى گشتى بخهڵهتێنێت، پشتگیرى بۆ خۆى کۆبکاتهوه کهمهترسى تیرۆرى لهسهره، بۆیه هێرشى بۆ سهر باکورو رۆژههڵاتى سوریا ئهنجامداوه.

پێش ئهوهى تورکیا هێرش بکات داواى دهکرد کهههسهده زیاتر له 30 کیلۆمهتر لهسنورهکانى درووربخرێتهوه و ئهردۆغان دهیوت ههرێمێک لهو ناوچهیه بۆ ملیۆنێک کۆچبهر دروستدهکهم، ئهساس ئهردۆغان پڕۆژهى خۆى ئاشکراکرد کهگۆڕینى دیموگرافیاى ناوچهکهیه، هێرش لهسهر کورد دهستى پێکردو کوشتن و بڕین لهسهر گهلى کورد دهستى پێکرد، ههسهده بهرخودانى مهزنى دهستپێکرد بهتایبهت لهگرێسپى و سهرێکانى، تورکیا ئێستا گۆڕینى دیموگرافى بهتهواوى دهستپێکردووه، دواى داگیرکردنى سهرێکانى و گرێسپى، ههندێک کورد ماڵ و حاڵى خۆیان لهوێیهو ماونهتهوه ههڕهشهى گهورهیان لهسهرهو زانیارى ههیه مهدهنییهکان دهکوژن و تاڵانى لهناوچهکه دهستى پێکردووه.

ئهردۆغان ههموو ئهو ماڵانهى لهئیدلیب بووه هێناویانێتى لهسهرێکانى و گرێسپى نیشتهجێى کردوون نهک کۆچبهرى سورى که لهتورکیان و ئیدعاى دهکرد کهئاوارهکان نێشتهجێ دهکات.

لهسهرێکانى و گرێسپى ماڵه کوردهکان دهتهقێننهوهو مهدهنییهکان دهکوژن و تاڵانى لهلایهن چهتهکانهوه ئهنجامدهدرێت و ههڕهشهى گهوره لهسهر کوردهکانه کهماونهتهوهو ئهردۆغانیش دیمۆگرافیاى ناوچهکهى گۆڕیوهو ئهوهش مهترسییهکى گهورهیه.

هاوڵاتی: ئهو پهیامهتان بهئهمریکاو روسیا گهیاندووه که ئهردۆغان دیمۆگرافیاى ناوچهکه دهگۆڕێت؟

ئاسیا عهبدوڵا: ئهمریکاو روسیا دهزانن ئهردۆغان چى دهکات لهناوچهکهدا، جڤاتى نێودهوڵهتى ههمووى دهزانن تورکیا چى دهکات.

زهختێک لهناو ئهمریکا لهسهر حکومهتى ئهمریکا دروست بوو و پشتگیرى بۆ بهرخودانى کوردان له رۆژئاوا دروستبوو، لهسهر ئهو پشتیوانییهى هێزهکانى سوریاى دیموکرات ههندێک سزاى ئابوورى بهسهر تورکیادا سهپێندراوهو ههوڵ بۆ سزاى دیکهى ئابوورى دهدرێت.

ئێمه هیچ کاتێک نهبووینهته مهترسى بۆ سهر تورکیاو خاکهکهى و یهک مهتر چییه نهچووینهته خاکهکهیهوه.

ئهمهریکاو روسیا شهرعییهتیان داوه بهتورکیا کهخاکى رۆژئاواى کوردستان لهلایهن ئهردۆغانهوه داگیرکراوهو تائهو سنورهى بۆیان دیارى کردووهو پشتیوانیان کردووه.

یهپهگهو قهدهسهو یهپهژه هێزێکى ئهساسى بوون لهدژى داعش شهڕیان کردووهو لهگهڵ وڵاتانى نێودهوڵهتى، ئهگهر ئهمریکا رێگهى بهتورکیا نهدایه تورکیا نهیدهتوانى یهک مهتر بێته خاکى سوریاوه، تورکیا هێرشى کردهسهر هێزێک که لهگهڵ ئهمریکا شهڕى داعش و تیرۆرى کردووه، ئهمڕۆش ههسهدهو ئهمریکا شهڕى داعش دهکهن.

دژیهکیهکى مهزن لهههڵوێست و ستراتیژى ئهمریکا بهرانبهر بهکوردانى رۆژئاوا ههیه، تۆ دێیت لهگهڵ مندایت دژى شهڕى داعش و تیرۆر لهولاوه دهچیت رێگه بههێزێکى ناتۆ دهدهیت هێرش بکاتهسهر خاکى باکورو رۆژههڵاتى سوریاو بڕیارێکى لهسهر نادهیت که رێگهى لێبگیرت و ئهمریکا بهرژهوهدنى خۆى ههیه.

روسیا دهڵێت یهکێتى سوریاى دهوێت و ئهمنییهتى لهسوریا دهوێت و چارهسهرى کێشهکانى دهوێت، تهواو ئێمهش وهکو کورد ئهوهمان دهوێت و وهکو پرهنسیپیش ئهوه بۆ ئێمه باشه، بهڵام ئهمڕۆ شتێکى پێچهوانه ههیه که روسیا عهمهلیاتى سهربازى لهگهڵ تورکیا ئهنجامدهدات، عهفرین و جهرابلوس خاکى سوریایه.

هاوڵاتی: لهسهدا چهندى خاکى سوریا بهدهست بهڕێوهبهرى خۆسهرو هێزهکانى سوریاى دیموکراتهوه بووه پێش لهشکرکێشییهکهو ئێستا چهندێکتان لهدهستدا ماوه؟

ئاسیا عهبدوڵا: ئێستا تورکیا ههرێمێکى گهورهو مهزنى داگیرکردووه سنورى جهرابلوس ههتا عهفرین و گرێسپى ههتا سهرێکانى.

پێش داگیرکارییهکهى تورکیا لهسهدا 32ى خاکى سوریا لهژێر دهسهڵاتى بهڕێوهبهرێتى خۆسهردا بوو، پێنج ملیۆن خهڵک لهئێستادا لهژێر دهسهڵاتى بهڕێوهبهرێتى خۆسهر ژیان دهکهن، بهڵام دهبێت ئامارێکى نوێ دهربکهوێت کهتورکیا لهسهدا چهندى خاکى سوریاى داگیرکردووهو ئهوکات بهدیار دهکهوێت که بهڕێوهبهرایهتى خۆسهر لهسهدا چهندى خاکى سوریاى لهژێر دهستدایه.

هاوڵاتی: بهشێک لهکوردانى باشور چوونه رۆژئاواو هاوکاری بهرخودانى کوردانیان کرد، ههمووى ماوهتهوه یان ههندێکیان گهڕاونهتهوه بۆ ههرێمى کوردستان؟

ئاسیا عهبدوڵا: لهو کاتهى هێرش کرایهسهر کوبانێ لهلایهن داعشهوه کوردانى باشور هاوکارو پشتیوانى گهلى رۆژئاوایان کردووهو بهرخودانیان کردووهو ژنان هاتن وهک ئهرکى نهتهوهیى، کهتورکیاش هێرشى کردهسهر گرێسپى و سهرێکانى کوردانى باشورو باکورو رۆژههڵات بهشداربوون لهبهرخودان، لهئالیهى سیاسى و سهربازى و کۆمهڵایهتی.

بهشێک لهوانه ههندێکیان کههاتوون بهبڕیارى خۆیان هاتوون و کاتێک بۆ ماوهیهک دهمێنێتهوه مانگێک یا دوو مانگ ههندێک لهوانه گهڕاونهتهوه ههرێم و ئهوهش دهکهوێته سهر قهناعهتى ئهو کهسانه خۆیان.

هاوڵاتی: ئامادهن هێزهکانى ههسهده بچنه ریزى سوپاى بهشار ئهسهدهوه بهو مهرجهى لامهرکهزییهتى سهربازیتان ههبێت؟

ئاسیا عهبدوڵا: ئهو رێکهوتنانهى که ههیه له رووى سهربازییهوه تائێستا تهنها لهسهر بنهماى پاراستنى سنورهکانه لهگهڵ  سنورى تورکیادا، گرنگترین شت ئهوهیه که پرسه سیاسییهکان چارهسهر بکرێت، ئهگهر چارهسهرى سیاسى نهکرێت به راستى دیالۆگ پێشنهکهوێت و تهوافوق لهسهر داهاتووى سوریاو دهستور کهمافى گهلى کورد تێیدا پارێزراو نهبێت لهگهڵ ههموو پێکهاتهکانى دیکه کهمهسیحى و ئهرمهنى، ئهوکاته پرسى عهسکهریش دهتوانرێت چارهسهربکرێت، بهڵام بێ پرسى چارهسهرى سیاسى، پرسى عهسکهرى و سهربازى چارهسهر نابێت ، چونکه ههسهدهش ههڵوێستى خۆى ههیه که روسیا لهگفتوگۆدایه لهنێوان ههسهدهو نیزامى سوریا.

کۆبوونهوهکان لهنێوان روسیاو ههسهده بهجیاو رژێمى سوریاش لهگهڵ روسیا بهجیا کۆدهبنهوه.لهدێرک ههتا دێربسى و کوبانێ ئهو هێڵه هێزهکانى رژێم بوونیان ههیه بهههماههنگى لهگهڵ روسیادایه.

هاوڵاتی: ئهمریکا دهڵێت (600) سهربازم هێشتۆتهوه بۆ پاراستنى نهوت، داهاتى نهوت بههاوبهشییه لهنێوان ههسهدهو ئهمریکادا یا بۆ خزمهتکردنى خهڵکه؟

ئاسیا عهبدوڵا: ئهمریکیهکان زوو زوو لێدوانهکانى خۆیان لهسهر بوونى هێزهکانیان زوو زوو دهگۆڕن، بهڕێوهبهرێتى خۆسهر ئهو داهاتهى کهدهستىدهکهوێت هى خهڵک و گهلى سوریایهو ئێمهش بهشێکین لهسوریا.

پڕۆژهى ئێمه بۆ ئهوهیه ئهوهى لهسهر زهوى و ژێرزهوییه داهاتهکهى مافى گهلى سوریایهو دهمانهوێت لهناو سیستمێکى دیموکراتیدا بهشێوهیهکى عادیلانه دابهش بکرێت بهسهر خهڵکداو بۆ خزمهتى خهڵک خهرج بکرێت. 

هاوڵاتی: ئایا کاریگهرى سهرکردایهتى پهکهکه لهسهر کوردانى رۆژئاوا ههیه؟

ئاسیا عهبدوڵا: شۆڕشى رۆژئاواو بهرخودان کهدهستیپێکردووه بنکهیهک بووه بۆ گهلى کورد، ئهمڕۆ سیستمێکى سیاسى دهستیپێکردووه لهڕۆژئاوا که بهڕێوهبهرانى خۆسهر بڕیار دهدهن لهسهر پرسه سیاسییهکان، ههم پارت و رێکخراوه سیاسییهکان ههم پێکهاتهى عهرهب لهباکورو رۆژههڵاتى سوریان، بهڕێوهبهرانى خۆسهر ههم ئیدارهى زیاتر لهپێنج ملیۆن کهس دهدهن ههم پارێزگارى لهسهرو ماڵیان دهکهن و خزمهت دهکات.

رۆژئاواى کوردستان رێبهرى خۆسهره ئیدارهى دهدات و باژێرهکان ههریهکهیان و ئهنجومهنى تایبهت بهخۆیان ههیه، قامیشلۆ باژێرى خۆیان ههیه کهکوردو عهرهب و سریان و رێکخراو ههمووى تێدایه، کانتۆنى جزیرهو کوبانێ ههیهو خۆمان بڕیار دهدهین چى دهکهین و خۆسهر بڕیار دهدات، هێزى پاراستنیش کههێزهکانى سوریاى دیموکراته پارێزگارى لهناوچهکه دهکات، ئهوه دیعایهى ئهردۆغانه کهباسى پهکهکه دهکات.

هاوڵاتی: مهزڵوم کۆبانێ بچێته ئهمریکا چى بۆ کوردى رۆژئاوا دهگۆڕێت؟

ئاسیا عهبدوڵا: ههسهده پهیوهندى خۆى ههیه لهگهڵ ئهمریکا، تهبیعى پهیوهندى دروست دهکهین لهسهر بنهماى بهرژهوهندى خهباتى هاوبهش و رووبهڕووبونهوهى داعش.

هاوڵاتی: لهگهڵ سیستمى فیدڕاڵین لهسوریا؟

ئاسیا عهبدوڵا: ئهوه لهسهر بنهماى گفتوگۆکانه لهپرۆژهو نوسینهوهى دهستورى سوریادا پڕۆژهى خۆمان ههیه، سیستمى خۆسهر کهئێستا لهواقعدا ههیه بمێنێت  ههم مهرکهز و ناوهندى ههبێت، یهکێتى سوریا بهلامانهوه گرنگهو دهستورێکى دیموکراتى و ناسنامه ههموو پێکهاتهکان لهدهستوردا جێگهى بکرێتهوه ئهوه بهلاى ئێمهوه گرنگه.

هاوڵاتی: میلیشیاکان لهگهڵ ئهردۆغان شهڕى کوردیان کردووه، ئایا شتهکه مهبدهئییه یا بهرژهوهندى هاوبهشه؟

 ئاسیا عهبدوڵا: میلیشیاکان و چهتهکان که ئهردۆغان بهکاریان دههێنێت ههموویان بهپاره بۆى دهکهن و ئهردۆغان دهیهوێت شهڕى مهزههبى دروستببێت و بهشێک لهعهرهبهکان بهکاردههێنێت کهخۆیان مورتهزهقهن و عهشیرهتهکانیان وتوویانه نابێت شهڕ بکهن لهدژى رۆژئاواو خۆیانیان لێ بێبهرى کردوون، ئهوانهى شهڕى رۆژئاوایان کردووه خۆیان فرۆشتووهو مورتهزهقهن و بۆ پاره بۆى دهکهن و بهکاریاندههێنێت.

هاوڵاتی: گفتوگۆیهک ههیه لهنێوان ئێوهو ئهنهکهسه کههێزى رۆژ بگهڕێتهوه بۆ رۆژئاوا؟

ئاسیا عهبدوڵا: ههتا ئهنهکهسه لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا دهرنهچێت کهتورکیا سهرپهرشتیان دهکات ئێمه ئامادهنین چارهسهرى کێشهکان بکهین، پێویسته ئهنهکهسه خۆى یهکلایی بکاتهوه دێته ریزى بهرخۆدان و خهباتى نێونهتهوهیى و پاراستنى گهلى سوریاو خاکى رۆژههڵات و باکورى سوریا یان نا، پێویسته ئهنهکهسه لههاوپهیمانێتى ئۆپۆزسیۆنى سوریا بێته دهرهوه، بهڵام تورکیا ناهێڵێت.

هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌نه‌که‌سه‌ بوونى نییه‌ که‌هێزى رۆژ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رۆژئاواى کوردستان، هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى رۆژ نییه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار