کۆمسیۆن له‌ژێر عه‌باى سیاسییه‌کان رزگارى ده‌بێت؟

به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران بەگومانن لەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان له‌سێبه‌رى حزبه‌کان بێتە دەرەوە سه‌ره‌ڕاى ده‌رکردنى یاسایه‌ک بۆ س

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لهپهرلهمانى عێراقهوه یهکهم ههنگاو بۆ سهربهخۆکردنى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکان دهستیپێکرد، بهڵام بهشێک لهپهرلهمانتاران بهدورى دهزانن یاساکه ئهو دامهزراوهیه لهژێر ههژموونى حزبهکان رزگاربکات.

ههڵوهشاندنهوهى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکان، یهکێک بوو لهداواکارییهکانى خۆپیشاندانهکانى بهغداو پارێزگاکانى دیکه، کهزیاتر لهدوو مانگه بهردهوامن.

لهگهڵ بهردهوامى خۆپیشاندانهکاندا، ههوڵهکان بۆ ههڵوهشاندنهوهى کۆمسیۆنهکه دهستیپێکردو سهرۆکایهتى کۆمار پڕۆژهیهکى ئاڕاستهى حکومهت کرد بۆ دامهزراندنى کۆمسیۆنێکى نوێ، دواتر ئهنجومهنى وهزیران دواى گۆڕانکارییکردن تێیدا پرۆژهکهى رهوانهى پهرلهمان کرد.

پهرلهمانى عێراق لهکۆتایی ههفتهى رابردووداو لهکۆبوونهوهیهکدا که (219) ئهندام بهشداربوون تێیدا، دهنگیدا لهسهر یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکان.

بهپهسهندکردنى یاساکه، کۆمسیۆنى ئێستا ههڵدهوهشێتهوهو لهجیاتى ئهوه کۆمسۆنێکى دیکه دروستدهکرێت که لهلایهن نۆ دادوهرهوه سهرۆکایهتى دهکرێت.

ئهو نۆ کهسه، پێنجیان لهلایهن ئهنجومهنى باڵاى دادوهرى عێراقهوه کاندیددهکرێن و دوانیشیان لهلایهن دهسهڵاتى دادوهرى ههرێمهوه کاندیدهکرێن، دوو ئهندامهکهى دیکهش ئهندامانى ئهنجومهنى شوراى دهوڵهت دیارییان دهکات.

بهپێی یاساکه، ئهو کهسانه بهتیروپشک دیاریدهکرێن، دواى ئهوهى بۆ پۆستهکان کاندیدهکرێن، ئهوهش بهئامانجى نههێشتنى پشک پشکێنهو دابهشکردنى لهنێوان لایهنهکاندا.

دواى کۆبوونهوهکه محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهنووسیدا جهختیکردهوه، ئهو کۆمسیۆنه نوێیهى بهپێی یاسا پهسهندکراوهکهى پهرلهمان پێکدههێنرێت، ملکهچ نابێت بۆ دهسهڵاتى سیاسییهکان.

وتیشى «ئهندامانى ئهنجومهنى نوێی کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان، دادوهرانى سهربهخۆو شارهزا دهبن، لهڕێگهى تیروپشکهوه دیاریدهکرێن، بۆ ئهوهى گرهنتى شهفافیهت بکرێت».

بهپێی یاسا نوێیهکه، ئهو دادوهرانهى بۆ ئهندامانى ئهنجومهنى باڵاى کۆمسیۆن دیاریدهکرێن دهبێت چهند مهرجێکیان تێدابێت، لهوانه له رووى سیاسییهوه سهربهخۆ بن، بهههمیشهیی لهعێراق نیشتهجێ بن، یاساى لێپرسینهوهو دادپهروهرى نهیانگرێتهوه، بهتاوانى شهرهف و خواردنى موڵک و ماڵى گشتى سزا نهدرابن.

حهسهن ئالى ئهندامى پهرلهمانى عێراق پێیوایه، ئامانجى پهسهندکردنى یاساکه ئهوهیه لهژێر ههژمونى حزبهکان رزگارى بێت، بهو پێیهى داواکارى خۆپیشاندهرانیشه، بهڵام قورسه بهتهواوى ئهوهبکرێت.

حهسهن ئالى بە هاوڵاتی  وت «دهبێت واقیعیانه سهیرى دۆخهکه بکهین،  کۆمسیۆنه نوێیهکه کهسانى سهربهخۆشى تێدا دهبێت و خهڵکى دیکهشى تێدا دهبێت».

باسى لهوهشکرد، بهپێی یاسا نوێیهکه جگه لهکارمهندانى کۆمسیۆن کهپهرلهمان داوایکردووه مافهکانیان بپارێزرێن، سهرجهم بهرپرسانى دیکهى کۆمسیۆن یان لادهبرێن یان خانهنشین دهکرێن.

کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان خاوهنى ههزاران کارمهنده لهپارێزگاکانى عێراق و ههرێمى کوردستان  کهههڵبژاردنهکان بهڕێوهدهبهن، بهپێی یاساکه کارمهندهکان لهشوێنهکانیان دهمێننهوه، بهرپرسانى دیکه تائاستى بهڕێوهبهرى گشتى بنکهکانى کۆمسیۆن  رهوانهى فهرمانگهکانى دیکه دهکرێن.

بهپێی یاساکه دهبێـت لایهنه پهیوهندیدارهکان لهماوهى (30) رۆژدا ناوى کاندیدهکان بنێرن بۆ سهرۆکایهتى کۆمار، دواى ئهوهى لهلایهن سهرۆک کۆمارهوه ئاگاداردهکرێنهوه، سهرۆک کۆماریش لهماوهى (15) رۆژدا مهرسومى کۆمارییان بۆ دهربکات.

سهرچاوهیهک لهسهرۆکایهتى کۆمارى عێراق داوای کرد ناوی نەهێنرێت به ‌ راگهیاند، چاوهڕوانى ئهوهن یاساکه بهتهواوى لهبهشى یاسایی سهرۆکایهتى کۆمار تاووتوێ بکرێت و پاشان داوا لهلایهنه پهیوهندیدارهکان دهکهن کاندیدهکانیان پێشکهش بکهن.

بهپێی یاسا نوێیهکه، ئهندامانى ئهنجومهنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان، ئهرکهکانیان بریتى دهبێت لهپهسهندکردنى تۆمارى دهنگدهران، کیانه سیاسییهکان، لیستى کاندیدهکان، پهسهندکردنى ئهنجامهکان.

ئهمه یهکهم ههوڵى فهرمییه لهعێراق کهبهرگێکى یاسایی بهبهردا کرابێت بۆ سهربهخۆکردنى کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان، لهدواى رووخانى رژێمى سهدام حوسهین و دروستکردنى کۆمسیۆن بۆ بهڕێوهبردنى ههڵبژاردنهکان.

بهڵام ههڵبژاردنهکهى مانگى ئایارى ساڵى رابردووى پهرلهمانى عێراق ئهو کۆمسیۆنهى رووبهڕووى رهخنهى زۆرى ساختهکاریی و یاریکردن بهئهنجامهکانى ههڵبژاردن کردهوه، ههر بهو هۆیهشهوه بوو کۆمسیۆنهکه کهوتهبهر توڕهیی خۆپیشاندهران و داواى ههڵوهشاندنهوهیان کرد.

لهگهڵ ئهوهشدا ههندێک پهرلهمانتار پێیانوایه ئهم یاسایهش ناتوانێت کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان لهکۆمسیۆنێکهوه کهههژمونى حزبه دهسهڵاتدارهکان بهسهریدا زاڵه بگۆڕێت بۆ کۆمسیۆنێکى سهربهخۆ.

کۆمسیۆن لهژێر دهستى حزبهکان قوتارى نابێت و ههر خۆیان ئهندامهکانى دیاریدهکهن

جهمال کۆچهر ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهفراکسیۆنى یهکگرتوو لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی باسى لهوهکرد، کۆمسیۆن لهژێر دهستى حزبهکان قوتارى نابێت و ههر خۆیان ئهندامهکانى دیاریدهکهن.

وتیشى «پهسهندکردنى یاساکه تهنها بۆ ئهوه بووه که بهخۆپیشاندهران بڵێن داواکارییهکانتان جێبهجێ دهکهین، ئهگینا پێناچێت ئهوهى بڕیارى لێدراوه بهتهواوى سهربگرێت».

جهمال کۆچهر پێیوایه، حزبهکان له رواڵهتهدا واخۆیان نیشاندهدهن که کهسانى سهربهخۆ کاندیددهکهن، بهڵام دهیانهوێت ئهو کهسانه لهژێر پهردهى سهربهخۆدا له بڕیارهکانیان دهرنهچن.

جهختیشیکردهو، ئهو کارانهى ئێستا دهکرێن، خۆپیشاندهران رازى ناکهن، بۆیه دهبێت چاکسازیی ریشهیی و راستهقینه بکرێت تا دۆخهکه هێوربێتهوه.

بهدرێژایی ساڵانى دواى رژێمى سهدام، سهرجهم دامهزراوهکانى عێراق لهژێر ههژموونى حزبه سیاسییهکاندا بوون، لهناویاندا کۆمسیۆن کهههمیشه لایهنهکان ههوڵیانداوه زۆرترین کهسى سهر بهخۆیان بخزێننه ناوییهوه بۆ ئهوهى لهکاتى ههڵبژاردنهکاندا سودى لێوهربگرن.

کۆمسیۆنهکهى ئێستا ئهگهر دروستبکرێت بهپێی ئهو یاسا نوێیهى پهرلهمان پهسهندیکردووه، دهبێته یهکهم کۆمسیۆنى سهربهخۆى دوور لهحزبهکان، کهبیهوێت کاربکات بۆ گهڕاندنهوهى متمانهى دهنگدهر بهههڵبژاردنهکان.

عالیه نوسهیف ئهندامى پهرلهمانى عێراق لهبهیاننامهیهکدا رایگهیاند، پهسهندکردنى یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکان، وهڵامدانهوهى داواکارى گهلى عێراق و مهرجهعیهتى ئاینى بووه.

وتیشى «ئهنجامدانى ههڵبژاردنى پێشوهختهى پهرلهمان بهپێی میکانیزمه نوێیهکان و لهڕێگهى کۆمسیۆنى نوێوه دهبێت، کارهکه لهلایهن دادوهرانهوه سهرپهرشتى دهکرێت، کهتێوهنهگلاون لهکارى سیاسی».

دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان، په‌رله‌مان خۆى ئاماده‌ده‌کات بۆ په‌سه‌ندکردنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان، که‌ دوو یاسان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار