مانگى یه‌کى 2020 هه‌رێمى کوردستان نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات
ئه‌مین به‌کر: ئه‌م حکومه‌ته ناتوانێت پڕۆژه‌ى بودجه 2020 بنێرێته په‌رله‌مان
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌و پێیه‌ى کاربه‌ڕێکه‌ره ناتوانێت پڕۆژه‌ى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌ستورى نییه، راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌ڵێت:" مانگى یه‌کى 2020 هه‌رێمى کوردستان نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات".
ئه‌مین به‌کر، راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به سه‌رجه‌م وه‌زیره‌کانیانه‌وه به ده‌ستله‌کارکێشاوه‌و کاربه‌ڕێکه‌رن له‌رووى یاساییه‌وه‌و ناتوانێت له‌رووى ده‌ستورییه‌وه پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات".
ده‌رباره‌ى رێکه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا بۆ ناردنى بودجه، ئه‌مین به‌کر باسى له‌وه‌کرد وه‌ک ئه‌مساڵ له‌مانگى یه‌کى 2020 دا به‌غدا 453 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ موچه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش تا ئه‌و کاته‌ى بودجه په‌سه‌ند ده‌کرێت نه‌وت راده‌ست ناکات، وتیشى:" به‌پێى رێکه‌وتنه‌که حکومه‌تى هه‌رێم کاتێک رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه راده‌ست ده‌کات که له‌به‌غداوه ئیستحقاقى له‌سه‌دا 12.67ى بۆ بێت و پڕۆژه‌ى بودجه ببێته یاسا، به‌ڵام په‌سه‌ند نه‌کرێت به‌غدا 453 ملیار دینارى بۆ ده‌نێرێت".
ئه‌مین به‌کر، راوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌مڕۆ باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ناده‌ستورییه پڕۆژه‌ى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات، چونکه بودجه بۆ ساڵى داهاتووه‌و ده‌بێت حکومه‌تى نوێ واژۆى له‌سه‌ر بکات.
پڕۆژه‌ى بودجه‌ى 2020ى عێراق به 162 تریلۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌و حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا رێککه‌وتون که له‌به‌رانبه‌ر ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه پشکى له‌سه‌دا 12.67ى بودجه بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکرێت.