ڕوسیا: ئه‌مریکا به‌رده‌وام به سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر وڵاتان و لێپرسینه‌وه له تره‌مپ سه‌رقاڵه
سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام به دوو شته‌وه سه‌رقاڵه، به سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر وڵاتان، یاخود به لێپرسینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى وڵاته‌که‌یه‌وه سه‌رقاڵه.
" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ، سێرگى لاڤرۆڤ، شه‌وى ڕابردوو له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند"ئه‌مه‌ریکابه‌رده‌وام یان به سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر وڵاتان، یاخود به لێپرسینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆکى وڵاته‌که‌وه سه‌رقاڵه".
ڕاشیگه‌یاند "هه‌ر ڕۆژێک سه‌ردانى واشنتن بکه‌یت، ڕه‌نگه هاوکات بێت له‌گه‌ڵ لێپرسینه‌وه له تره‌مپ، یان سه‌پاندنى سزایه‌ک به‌سه‌ر وڵاتێک‌دا".
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى "لاڤرۆڤ" دواى ئه‌وه هات، پرسیارى لێ‌کرا سه‌باره‌ت به‌کاتى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ ئه‌مه‌ریکا، که هاوکاته له‌گه‌ڵ پرسى لێپرسینه‌وه له "دۆناڵد تره‌مپ" و سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ڕوسیادا.