یاریگه‌ى یانزه‌ى ناحیه‌ى ته‌کیه کرایه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریگه‌ى یانزه‌ى ناحیه‌ى ته‌کیه، له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌میانه نۆژه‌نکرایه‌وه و به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى ومه‌هدى مزوری، نوێنه‌رى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان قایمقامى سلێمانى و چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کى تر به‌فه‌رمى کرایه‌وه.
مه‌هدى مزوری، نوێنه‌رى نێچیرڤان بارزانی، له وتارێکدا وتی" کردنه‌وه‌ى ئه‌م یاریگه‌یه له ناوچه‌که‌دا، نیشانه‌ى گرنگیپێدان و په‌رۆشیى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییه به وه‌رزشکاران و ئه‌م ناوچه‌یه، له‌کاتێکدا ڕه‌نگه ئه‌م دیارییه زۆر که‌م بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانییه‌ى ناوچه‌که داویه‌تی".
وه‌رزشوانان و یاریزانانى تیپه میللییه‌کانى ناحیه‌ى ته‌کیه ، به ئاڵاى کوردستانه‌وه له ڕێوره‌سمى کردنه‌وه‌ى یاریگه‌که‌یاندا ئاماده‌ن و له به‌رامبه‌ر کردنه‌وه‌ى یاریگاکه‌دا، خه‌ڵاتێکى تایبه‌ت و ڕێزلێنان پێشکه‌شى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانیان کرد.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له وتارێکدا وتی" به‌ناوى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پیرۆزبایى کردنه‌وه‌ى ئه‌م یاریگه‌یه‌تان لێده‌که‌م، به‌ناوى پارێزگارى سلێمانى سوپاسى بردنه سه‌رى به‌ڵێنه‌کان له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى یاریگه‌که و هیوادارین به ئیراده‌ى هه‌موومان، بتوانین کارى باشتر بکه‌ین".
پارێزگارى سلێمانى وتیشی" ئه‌و په‌یامه‌ى وه‌رزشوانان هه‌ڵیانگرتووه، گیانى خۆشه‌ویستى و لێبورده‌یى زیادده‌کات و پێویسته دۆڕانه‌کان بکه‌ینه هۆکارێک بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن، بۆیه ده‌بێت به‌گیانێکى لێبورده‌یى باشه‌وه کاربکه‌ین".
له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ى ته‌کیه، 26 تیپى میللى و ده‌یان یاریزان هه‌ن، به‌ڵام هیچ یاریگه‌یه‌کیان نه‌بوو یارییه‌کانیان تێدا ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دواى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى یاریگه‌که ده‌توانن راسته‌وخۆ داواى به‌شدارییکردن له خوله‌کانى کوردستان بکه‌ن.