چیتر شۆفێرانی تاکسی ناتوانن گوێی سەرنشینەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن

جگه‌ره‌کێشان له‌ناو تا‌کسى و پاس قەدەغە دەکرێت‌و سزاش بۆ ئەو شۆفێرانە دادەنرێت کە بەبێ ویستی سەرنشین رادیۆ دادەگیرسێنن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى رێناس بارزان

بهڕێوهبهرى هاتوچۆى سلێمانى رایگهیاند، تائێستا بهفهرمى بڕیارهکهى وهزارهتى گواستنهوهو گهیاندنیان بهدهست نهگهیشتووه بۆ قهدهغهکردنى جگهرهکێشان لهناو تاکسى و پاسدا، وهزارهتى گواستنهوهش دهڵێت وهزارهتى ناوخۆش سزاى  سهرپێچییهکان دیاریدهکات.

رۆژى دووشهممه، 9ی کانونى یهکهمی 2019 وهزارهتى گواستنهوهو گهیاندنى حکومهتى ههرێم پاڵپشت به رێنمایى رێکخراوى تهندروستى جیهانى بڕیاریدا بهقهدهغهکردنى جگهرهکێشان لهشوفێرى تاکسى و پاسهکان، ههروهها هاووڵاتیان لهکاتى بهکارهێنانى هۆیهکانى گواستنهوهى گشتى تاکسى و پاس بۆیان نیه جگهره بکێشن.

ئومێد محهمەد بهڕێوەبهری گواستنهوهو گهیاندن رایگهیاند، ئهم بڕیاره بهواژۆی وهزیری گواستنهوهو گهیاندن ئاڕاستهی بهڕێوەبهرایهتی گواستنهوه و گهیاندن کراوه تاکو ئاڕاستهی بهڕێوەبهرایهتی گواستنهوهی پارێزگاکانی بکات.

 وتیشی «ئێمه وێنهیەکمان ناردووه بۆ وهزارهتی ناوخۆ تاوهکو بهههماههنگی لهگهڵ بهڕێوەبهرایهتی گواستنهوهی پارێزگاکان بڕیارهکە جێبەجێ بکهین بهمهبهستی قهدهغهکردنی جگهره کێشان لهناو تهکسی و پاسهکان»  .

بهڕێوەبهری گواستنهوهو گهیاندن سهبارهت بهسزاکانی جێبهجێ نهکردنی ئهم بڕیاره وتی «وهزارهتی ناوخۆ ههڵدهستێت بهدانانی سزاکان لهئهگهری جێبهجێ نهکردنی  ئهم بڕیاره «.

بهپێی بڕیارهکهى وهزارهتى گواستنهوهو گهیاندن، بهکارهێنانى رادیۆ تهنها لهسهر داواى هاووڵاتیان دهبێت و لهکاتى سەرکەوتنی هاووڵاتیان دهبێت رادیۆی تاکسییەکە کوژاوهبێت، تهنها لهسهر داواکارى سهرنشین کارى پێدهکرێت و لهکاتى نهبوونى سهرنشین له تاکسى شوفێرى تاکسى ئازاده لهبهکارهێنانى رادیۆ بهئارهزووى خۆی».

ئاماژه بهوهشکراوه، بهههماههنگى لهگهڵ وهزارهتى ناوخۆ غهرامهى گونجاو دیاریدهکرێت، بهمهبهستى جێبهجێکردنى ئهم رێنماییه لهلایهن پۆلیسى هاتوچۆوه.

فهرهیدون عومهر بهرێوەبهری گشتی هاتوچۆی سلێمانی لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى راگهیاند، تائێستا نووسراوی رهسمیان بهدهست نهگهیشتووه سهبارهت به قهدهغهکردنی جگهرهکێشان لهنێو پاس و تاکسى».

 وتیشی «ئهگهر بهڕێوەبهرایهتی گواستنهوهو گهیاندن ههر سزایهکی دانابێت، ئهوا ئێمه پابهندی دهبین و جێبهجێی دهکهین، بهڵام تائهم بڕیاره بهشێوهی نووسراوی رهسمی نهگاته دهستمان ناتوانین هیچ سزایهک دیاری بکهین «.

بهپێی یاسا، جگهرهکێشان لهشوێنه گشتییهکان سزاکهى (10) ههزار دیناره، بهڵام دیارنییه بهپێی ئهو یاسایه مامهڵه لهگهڵ ئهو کهسانهدا دهکرێت که لهناو تاکسى و پاسدا جگهرهدهکێشن یاخود نا.

رێبەر محەمەد، (34) ساڵ، ماوەی ههشت ساڵە شۆفێری تەکسییە، باس لەوە دەکات کە ئەو بڕیارانەی ئەم دواییە، تەواو کاری تاکسی لەبەرچاو خستووم».

وتیشی «بۆچی ئەوەندە باسی شۆفێری تاکسی دەکرێت لەکاتێکدا کەسی خراپ لەهەموو شوێنێک و لەهەموو کارێکدا هەیە».

هەروەها وتی «ئەو بڕیارە هیچ پیویست نیە، چونکە هەموو کەس بەپێی خۆی هۆشیاری ئەوەی هەیە زۆر دەنگی رادیۆ بەرز نەکاتەوە یان جگەرەنەکێشێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار