گرژییەکان رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدای سست دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

نهناردنى پڕۆژهى بودجهى 2020 بۆ پهرلهمانى عێراق کێشهیهکى نوێ لهنێوان ههولێرو بهغدا دروستدهکات، کهههرێمى کوردستان ئامادهنیه رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوت رادهست بکات و ئیستحقاقى خۆى بۆ رهوانه نهکرێت.

بەهۆی گرژیەکانی عێراقەوە کەدەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی بەدواداهات، کێشە بۆ پەسەندکردنی بودجەی عێراق دروستبووە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان هەیە لەوبارەیەوە.

هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەتا کاتی پەسەندکردنی بودجەو جێگریکردنی شایستە داراییەکانی تێیدا، هیچ بڕە نەوتێک رادەستی بەغدا نەکات و هاوشێوەی ٢٠١٩ خۆی بیفرۆشێت و لەبەرامبەردا بەغدا بەردەوامبێت لەو بڕە پارەیەی وەکو مووچەی فەرمانبەران لەمساڵدا رەوانەی کردووە.  

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌ وت «پێناچێت ئهم حکومهتهى ئێستا کهکاربهڕێکهره پڕۆژهى بودجهى 2020 رهوانهى پهرلهمان بکات، بۆیه لهو حاڵهتهدا (453) ملیار دینار بۆ ههرێمى کوردستان رهوانه دهکرێت و ههرێمیش نهوت رادهستى بهغدا ناکات».

پڕۆژهى بودجهى خهمڵێندراوى 2020ى عێراق بڕهکهى (162) ترلۆن دینارهو دواى لێدهرکردنى بودجهى سیادى و حاکیمه ئیستحقاقى لهسهدا 12.67ى بۆ ههرێمى کوردستان رهوانه دهکرێت لهبهرانبهر (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهو لهسهدا 50%ی داهاتى خاڵه گومرگییهکاندا.

بودجهى سیادى بۆ سێ سهرۆکایهتییهکهى عێراق و کڕینى چهک و پێداویستى سهربازیى بۆ وهزارهتى بهرگرى و حهشدى شهعبیهو بودجهى حاکیمهش بۆ دهرمان و خۆراکى مانگانهى هاوڵاتیانه.

شیروان میزرا جهختى لهوهشکردهوه، حکومهتى ههرێمى کوردستان کاتێک نهوت رادهست دهکات که لهکۆتایى مانگ ئیستحقاقى لهسهدا 12.67ى بۆ ڕهوانه بکرێت «وهفدى ههرێم بهلایهنى عێراقیان وتووه ئێمه نهوت رادهست بکهین و پارهمان بۆ نهیهت ناتوانین موچه دابین بکهین و گرفتمان بۆ دروستدهبێت، بۆیه ئهگهر (453) ملیار دینار رهوانه بکرێت ههرێم (250) ههزار بهرمیلى رۆژانه تهسلیم ناکات».

ئهو ئهندامهى لیژنهى دارایى باسى لهوهشکرد، که ههر کاتێک پڕۆژهى بودجهى عێراق لهلایهن حکومهتى نوێى عێراقهوه رهوانهى پهرلهمان کراو پهسهند کرا، ئهوکاته حکومهتى ههرێمى کوردستان پابەندە رۆژانه (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه رهوانهى بهغدا بکات و ئیستحقاقى لهسهدا 12.67ى بۆ رهوانه بکرێت.

وهفدى ههولێرو بهغدا بهشێوهیهکى مهبدهئى رێککهوتون لهسهر پڕۆژه بودجهى 2020ى عێراق و نوێنهرانى کوردیش لهبهغدا ئهوه دووپاتدهکهنهوه ههرێمى کوردستان لهساڵى داهاتوودا بهکۆى گشتى بڕى (11) تریلۆن دیناریان بۆ دێت.

راوێژکارێکى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق ئهوه دووپاتدهکاتهوه ناردنى پڕۆژهى بودجه لهلایهن حکومهتى عێراقییهوه نادهستورییهو دهبێت حکومهتى نوێ رهوانهى بکات.

بهکر ئهمین، راوێژکارى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌ وت «بابهتى بودجه ناکۆکى لهسهره، حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى بهوپێیهى کاربهڕێکهره ناتوانێت پڕۆژهى بودجه بنێرێته پهرلهمان، لهبهرئهوهى دهستورى نییهو عهبدولمههدیش دانى بهوهدانا نادهستوریه«.

ناوبراو ئاماژهى بهوهشکرد، حکومهتى ئێستا دهستیلهکارکێشاوهتهوهو کاربهڕێکهرهو دهبێت حکومهتى نوێ پڕۆژهى بودجهى 2020 رهوانهى پهرلهمانى عێراق بکات،»ههرکاتێک سهرۆکى حکومهت دهستیلهکارکێشایهوه کابینهکهشى بهدهستلهکارکێشاوه ههژمار دهکرێت».

راوێژکارى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق، وتیشى «ئهم حکومهته دهبێت لهسهر بنهماى (1 لهسهر 12) بودجه خهرج بکات تاحکومهتى نوێ پێکدێت».

دهربارهى رێکهوتنى ههرێم و بهغدا بۆ ناردنى بودجه، ئهمین بهکر باسى لهوهکرد وهک ئهمساڵ لهمانگى یهکى 2020دا بهغدا چۆن لهچهند مانگى رابردوو بڕى (453) ملیار دینارى ناردووه بۆ ههرێمى کوردستان بۆ موچه، بهو شێوهیه بینێرێت تا پڕۆژهى بودجه پهسهنددهکرێت،  حکومهتى ههرێمیش تا ئهوکاتهى بودجه پهسهند دهکرێت نهوت رادهست ناکات.

وتیشى:» گفتوگۆى حکومهتى ههرێم و بهغدا سیغهى یاسایى نییه ئهگهر واژۆش بکرێت تا ئهو کاتهى پڕۆژهى بودجه دهبێته یاسا، ئهمه رێکهوتنه لهنێوان حکومهتێک و ههرێمێکى فیدڕاڵیدا».

  پهرلهمانتارهکهى لیژنهى دارایى ئهوهشى ئاشکراکرد وهفدى ههرێمى کوردستان موچهى پێشمهرگهیان خستۆتهسهر موچهى فهرمانبهران تا لهساڵى داهاتوودا بێ کێشه رهوانه بکرێت» موچهى پێشمهرگه لهناو وهزارهتى بهرگرى بووهو خهرج نهکراوه، بۆ ئهمساڵ موچهى پێشمهرگه خراوته سهر لیستى فهرمانبهران بۆ ئهوهى لهگهڵ ئهوهدا بێت و کێشهى نهبێت»، شیروان میرزا واى وت.

خالید شوانى، وهزیرى دانوسانى حکومهتى ههرێم و بهغدا باسى لهوهکرد کهگفتوگۆکانیان بهردهوامه لهگهڵ حکومهتى عێراق و ئهوان چاوهڕێى ئهوهن پڕۆژهى بودجه بچێته پهرلهمان.

هه‌روه‌ها، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ئه‌رکى خۆیان وه‌ک وه‌فدى هه‌رێم جێبه‌جێ کردووه‌و ئێستا تۆپه‌که‌ له‌ساحه‌ى په‌رله‌ماندایه‌و داواى له‌نوێنه‌رانى کورد کرد به‌رگرى له‌مافه‌ ده‌ستورییه‌کانى هه‌رێم بکه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار