ملیارێک دۆلار به‌شى هه‌ڵه‌بجه‌ ناکات تا ببێته‌ پارێزگایه‌کى مۆدێرن

کوێستان ئه‌کره‌م، شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



 سازدانى: مژده بهکر

سهرۆکى شارهوانى پارێزگاى ههڵهبجه ئاماژه بهوهدهدات لهسهدهى 21دان و نهیانتوانیوه خزمهتگوزارییه سهرهتاییهکان بۆ هاوڵاتیان دابینبکهن بههۆى کهمى بودجهوهو ئهوهشى بهکهمتهرخهمى حکومهتى ههرێم وهسفکرد.

کوێستان ئهکرهم، سهرۆکى شارهوانى ههڵهبجه لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی، دهڵێت:»یهکێک لهگرنگترین ئهو پڕۆژانهى لهئێستادا پێویسته ئهنجامبدرێت دروستکردنى شهقامێکى (40) مهترى وهک پشتێنهیهک بهدهورى پارێزگاى ههڵهبجه کهئهم پڕۆژهیه خراوهته بهرنامهى کارهوه«.

ههروهها هێما بۆ ئهوهش دهکات گرنگه ههڵهبجه تایبهتمهندییهکى بۆ دروستبکرێت و غهدرێکى گهورهیه دواى دهیان ساڵ هێشتا گهڕهک ههبێت لهپارێزگاکه کهئاوهڕۆى نهبێت، یان قیرتاو نهکرابێت.

هاوکات ئهوهشى خستهڕوو بڕیاره وهزیرى شارهوانى حکومهتى ههرێم سهردانى ههڵهبجه بکات و لهنزیکهوه ئاگادارى کێشهو پێداویستییهکانیان بێت.

هاوڵاتی: لهو کاتهوهى لهپۆستى سهرۆکى شارهوانى ههڵهبجهن چهند پڕۆژهتان جێبهجێ کردووه؟

کوێستان ئهکرهم: لهماوهى چوارساڵى رابردوودا کهسهرۆکى شارهوانى ههڵهبجه بووم چهندین پڕۆژهى خزمهتگوزارى جێبهجێکراوه لهسێکتهرهکانى ئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن و ئهو پڕۆژه خزمهتگوزارییانهى کهپهیوهندى بهکارى شارهوانییهوه ههیه.

 بودجهى ئهو پڕۆژانه بهشێکى لهلایهن حکومهتى ههرێمى کوردستانهوهو بهشێکى ئهنجومهنى وهزیران و رێکخراوى undp و رێکخراوى giz  کهئهم دوو رێکخراوه هاوکارى باشیان بووه لهپڕۆژهکانى ئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن دابینکراون.

ههروهها لهئێستادا نزیکهى نۆ پڕۆژهى راگیراو ههیهو سهرجهمیان خۆیان لهئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن دهگرێتهوه لهسنوورى پارێزگاکه بۆماوهى چوارساڵه راگیراون و ههتا ئێستا دهستیپێنهکردۆتهوه، ئهمه گرفتى زۆرى بۆ دروستکردووین ههم بۆ شارهوانى و بۆ هاوڵاتیانیش، گرفتى سهرهکیمان وهگهڕخستنهوهى ئهو پڕۆژانهیه کهوهستاون.

هاوڵاتی: پلانتان ههیه بۆ ئهمساڵ چهند پڕۆژهى دیکه ئهنجام بدهن؟

کوێستان ئهکرهم: کابینهى نوێى حکومهتى ههرێمى کوردستان کارنامهى نوێى ههیهو بههێڵه گشتییهکانى حکومهت ناسراوه، شارهوانى ههڵهبجهش لهسهرجهم بوارهکاندا بهرنامهى خۆى داڕشتووه لهڕێگهى وهزارهتى شارهوانییهوه دراوهته ئهنجومهنى وهزیران و دیارنییه ئهو پڕۆژانهى لهمساڵدا دهخرێنهگهڕ کام پڕۆژانهن.

ئهو پڕۆژانهى که داخڵکراون خۆیان دهبیننهوه لهسهرجهم پڕۆژه خزمهتگوزارییهکانى کهپهیوهسته بهکارى شارهوانییهوه لهئاوو ئاوهڕۆو قیرتاوکردن بۆ سهرجهم کۆڵانهکانى پارێزگاکه.

 یهکێک لهگرنگترین ئهو پڕۆژانهى لهئێستادا پێویسته ئهنجامبدرێت دروستکردنى شهقامێکى (40) مهترى وهک پشتێنهیهک بهدهورى پارێزگاى ههڵهبجه که ئهم پڕۆژهیه خراوهته بهرنامهى کارهوه.

هاوڵاتی: لهماوهى دوو ههفتهى رابردوودا لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا گلهیى ئهوهتان کرد وهک پێویست بودجهتان بۆ تهرخان ناکرێت؟ بۆچى؟

کوێستان ئهکرهم: گرنگه ههڵهبجه تایبهتمهندییهکى بۆ دروستبکرێت و غهدرێکى گهورهیه دواى دهیان ساڵ هێشتا گهڕهک ههبێت لهپارێزگاکه ئاوهڕۆى نهبێت، یان قیرتاو نهکرابێت، هۆکارهکهشى کهمى بودجهیه کهناتوانین پڕۆژه خزمهتگوزارییهکان جێبهجێ بکهین.

هاوڵاتیان ناڕهزایهتیهکى زۆر دهردهبڕن و نیگهرانن لهم رهوشه، بهدڵنیاییهوه نهمانتوانیوه وهک پێویست ئیشوکارى هاوڵاتیان راپهڕێنین و لهسهدهى 21دا خزمهتگوزارییه سهرهتایهکانیان بۆ جێبهجێ بکهین و ههڵهبجه لهئێستادا وهک پارێزگایهکى نوێ پێویستى به ئیش و خزمهتگوزارى نوێ ههیهو ههموو ئهم گرفتانه کهمتهرخهمى حکومهته.

هاوڵاتی: ئایا بهکردارى ههڵهبجه بووه بهپارێزگا، ئێوه وهک سهرۆکى شارهوانى پارێزگاکانى دیکهى ههرێم بودجهو پێداویستییهکانتان بۆ تهرخاندهکرێت؟

کوێستان ئهکرهم: ههڵهبجه لهسهرهتاى ههنگاونانیهتى بهرهو بهپارێزگابوون، چونکه ئهو بهڕێوەبهرایهتیانهى سهر بهحکومهتى فیدراڵه ههتا ئێستا ژمارهیهکى کهمیان گهڕێنراونهتهوه بۆ ههڵهبجه.

گهورهترین گرفتمان لهپارێزگاکه کهمى میلاکهو ناکرێت سهرجهم ئهو بهڕێوەبهرایهتیانه دروستبکرێت لهسهر حسابى فهرمانگهکانى پێشوو، بۆ نموونه بهڕێوهبهرایهتیى گشتى شارهوانییهکانى ههڵهبجه لهسهر حسابى سهرۆکایهتى شارهوانى ههڵهبجه دروستکراوهو کهمى کهسانى پسپۆڕو شارهزا لهبوارهکانى پسپۆڕى رووپێوکارو یاسایى و ژمێریارى و ئهندازیارى تهلارسازى و کهمى و دابیننهکردنى بینا بۆ فهرمانگهکان کهزۆربهیان لهشوقه یان چهند ژوورێکى بچووک کاروبارى هاوڵاتیان رادهپهڕێنن، ئهمانه ههمووى بوونهته گرفت کهنهتوانن ئیشوکارهکانیان بهباشى جێبهجێبکهن، لهکاتێکدا دهبێت وهک پارێزگایهکى نوێ سهرجهم پێداویستییهکانیان بۆ دابینبکهن، بهڵام وهک پێویست ئاوڕى لێنهدراوهتهوه بۆئهوهى بتوانن وهک پارێزگاییهکى نموونهیى سهیربکرێت.

چهندهها دهرچووى زانکۆو پهیمانگاو ماستهر ههن که تائێستا دانهمهزراون، لهئێستادا نزیکهى (45) فهرمانبهرى سهرۆکایهتى شارهوانى خانهنشین بوون و ناتوانن جێگاکانیان بهفهرمانبهره کاتییهکان پڕبکهنهوهو بیانکهن بهههمیشهیى ئهمهش جارێکى تر گرفته.

هاوڵاتی: لهماوهى ساڵى رابردوودا (900) پارچهزهوى دابهشکرا بهسهر کهسوکارى شههیداندا؟ بهرنامهى دیکه ههیه بۆ دابهشکردنى زهوى؟

کوێستان ئهکرهم: نزیکهى چوار ساڵه خهریکى ئامادهسازین بۆ دابینکردنى زهوى

بهسهر کهسوکارى شههیداندا کهپێشتر تهنها پسوڵهیهکیان وهرگرتووه.  چوار ساڵه خهریکى ئامادهکردنى زهوین بۆ ئهوهى بتوانن بهشێوهیهکى رێک سورهت قهیدی زهوییهکان رادهستى کهسوکارى شههیدان بکرێت.

 ئهوکاره رێوشوێن و کارى یاسایى و هونهریى زۆرى دهوێت تابگاته ئهو قۆناغهى کهڕادهستیان بکرێت، لهئێستادا لهقۆناغى کۆتاییدان و بڕیاره لهئایندهیهکى نزیکدا زهوییهکان دابهشبکرێت بهسهر کهسوکارى شههیدان و شههیدانى سهنگهرى سهرجهم حزبهکان، دواتر ئهو زهویانهى که دهمێننهوه بهسهر مامۆستایان و فهرمانبهراندا دابهشی دهکهین.

هاوڵاتی: کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم و وهزیرى شارهوانى تاچهند کارئاسانییان بۆکردوون بۆ ئهنجامدانى پڕۆژهکان؟

کوێستان ئهکرهم: لهماوهى رابردوودا سهردانى وهزیرى شارهوانى و گهشتوگوزارم کردووهو بهنیازه لهماوهیهکى نزیکدا سهردانى ههڵهبجه بکات و لهنزیکهوه ئاگادارى کێشهو گرفتهکانى پارێزگاکه بێت.

هاوڵاتی: ئهگهر ههڵهبجه بکهنه شارێکى مۆدێرن لهڕووى خزمهتگوزارییهوه بهملیارێک دۆلار تهواودهبێت؟ یا زیاترى دهوێت؟

کوێستان ئهکرهم: نهخێر، چونکه ههڵهبجه پێویستى بهزۆرلهوهزیاتره، پارێزگاکه بهچهند شوێنێکهوه بهستراوهتهوهو سێکتهرى رێگهوبان باش نییهو پێویسته گرنگى پێبدرێت و بههۆى ههڵکهوتهى جوگرافى ناوچهکه پێویسته پڕۆژه گهشتیارییهکان  لهو ناوچهیه گرنگی پێبدرێت.

هاوڵاتی: داواتان لهسهرمایهداران کردووه بێنه ههڵهبجه پڕۆژهى وهبهرهێنان ئهنجامبدهن؟ تائێستا چهند سهرمایهدار هاتووه؟ هیچ پڕۆژهیهکیان ئهنجامداوه؟

کوێستان ئهکرهم: وهبهرهێنهران و سهرمایهداران زۆرکهم سهردانى پارێزگاکه دهکهن بۆ ئهوهى پڕۆژهى خزمهتگوزارى و گهشتیارى لهناوچهکه جێبهجێ بکهن و ئهوانهشى بڕیار دهدهن شارهوانى ئاسانکارییان بۆ دهکات و زهوییان بۆ دابیندهکات، بهڵام دواتر پهشیماندهبنهوه بههۆى ئهوهى ئهو سهرمایهیەى لهپڕۆژهکان بهکاریدههێنن هیچ قازانجێکى ماددى بۆیان نییهو ئهمهشى بۆ ههڵکهوتهى جوگرافى ناوچهکه گهڕاندهوه کهشوێنێکى چهپهو ئهو کارانهى کهدهیکهن نابێته قازانج بۆیان، ئهوهش هۆکارى ئهوهیه کهسهرمایهداران کهم روو لهههڵهبجه دهکهن.

تاکه سهرمایهدارێک که بهبێ هیچ سودو قازانجێک پڕۆژهو خزمهتگوزاریهکانى جێبهجێدهکات ئاسۆى حاجى محەمەد بامۆکی-یه کهتهواوى پڕۆژهکان لهسهر بودجهى خۆى لهپارێزگاکه ئهنجامدهدات.

حکومهتى ههرێم ئهوهندهى ئهولهویهت بهههولێرو شارهکانى تر دهدات و پڕۆژهى خزمهتگوزارییان بۆ جێبهجێدهکات، لهههڵهبجه ناکرێت

هاوڵاتی: پێتانوایه حکومهتى ههرێم ئهوهندهى ئهولهویهت دهداته ههولێر نایدات بهههڵهبجه؟ بۆچى؟

کوێستان ئهکرهم: حکومهتى ههرێم ئهوهندهى ئهولهویهت بهههولێرو شارهکانى تر دهدات و پڕۆژهى خزمهتگوزارییان بۆ جێبهجێدهکات، لهههڵهبجه ناکرێت.

 هه‌ندێک له‌پڕۆژه‌کان له‌پارێزگاکان له‌سه‌ر داهاتى شاره‌وانى خۆى ده‌کرێت و له‌به‌رئه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ داهاتێکى واى نیه‌ که‌بتوانرێت بکرێت به‌پڕۆژه‌و له‌خزمه‌تى پارێزگاکه‌ وه‌گه‌ڕبخرێت، بۆیه‌ ناتوانرێت له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى پڕۆژه‌کان ئه‌نجامبدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار