په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان: وه‌زیرێکی یه‌کێتی له‌گرتوخانه‌ى سوسێ چه‌ند خزمێکى خۆى دامه‌زراندووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان له لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، فاروق ئه‌مین شوانی، وه‌زیری دادی عێراق که سه‌ر به‌یه‌کێتییه تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که له‌گرتوخانه‌ى سوسێ له‌سلێمانی چه‌ند که‌سێکی له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمایه‌تیو حزبایه‌تى دامه‌زراندووه.
غالب محه‌مه‌د، له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه:"وه‌زاره‌تى دادى عێراق که سه‌ر به‌یه‌کێتیه، چه‌ند که‌سێکی دامه‌زراندوه له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمایه‌تیو حزبایه‌تى له‌گرتوخانه‌ى سوسێ سه‌ر به‌پارێزگاى سلێمانى که به‌شێکیان خه‌ڵکى سلێمانى نین، زیاتر له (٥٠) که‌سیان به‌ته‌سکیه‌ى حزبى دانراوه خه‌ڵکى که‌رکوکن، به‌ڵام هه‌زاران کورو کچى فه‌قیر که خاوه‌نى بروانامه‌ن هه‌یه له‌که‌رکوک‌و سلێمانى هه‌ر ئاگایان لێ نه‌بووه، دوان له‌وانه‌ى دامه‌زراون برازاى وه‌زیرن."
ده‌قی ڕونکردنه‌وه‌که‌ىغالب محه‌مه‌د
وه‌زیرى دادى عێراق ، دادپه‌روه‌ر نه‌بوو!!
وه‌زاره‌تى دادى عیراق که سه‌ر به یه‌کێتیه ، چه‌ند که‌سێک دامه‌زراندوه له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمایه‌تى و حزبایه‌تى له گرتوخانه‌ى سوسێ سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى ، که به‌شێکیان خه‌لکى سلێمانى نین و له زیاتر له (٥٠) که‌سیان به ته‌سکیه‌ى حزبى دانراوه خه‌ڵکى که‌رکوکن به‌ڵام هه‌زاران کور و کچى فه‌قیر که خاوه‌نى بروانامه‌ن هه‌یه له که‌رکوک و سلێمانى هه‌ر ئاگایان لێ نه‌بووه ، دوان له‌وانه‌ى دامه‌زراون برازاى وه‌زیرن .
به‌پێى نوسراوێک که غالب محه‌مه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق ئاڕاسته‌ى وه‌زیرى دادى عێراقى و ده‌ستى نه‌زاهه‌ى عیراق کردووه، له گرتوخانه‌ى فیدراڵێ سوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمایه‌تى ژماره‌یه‌ک که‌س دامه‌زرێندراون.
نوسراوه‌که باسله‌وه ده‌کات، له گرتوخانه‌ى سوسێ (800) که‌س فۆرمى دامه‌زراندنیان پڕکردوه‌ته‌وه، (127) که‌س دامه‌زراندنیان بۆ کراوه، له‌ناو ئه‌وانه‌دا که دامه‌زرێندراون هه‌ندێکیان له‌سه‌ر پشکى پارێزگاى سلێمانى نین، له‌کاتێکدا پشکى دامه‌زراندنه‌کان به‌تایبه‌تى بۆ پارێزگاى سلێمانى دانراون.
غالب محه‌مه‌د ناوى ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ى له نوسراوه‌که‌یدا بڵاوکردوه‌ته‌وه که به‌قسه‌ى ئه‌و له‌سه‌ر بنه‌ماى خزمایه‌تى دامه‌زراندنیان بۆکراوه، نه‌ک توانا‌و لێهاتوویی.
ناوه‌کان ئه‌مانه‌ن:
1- ( س.سه‌مین ئه‌مین عوسمان ) و ( خ. فه‌یسه‌ڵ ئه‌مین عوسمان ) (هه‌ردووکیان برازاى فاروق ئه‌مین شوانى وه‌زیرى دادى عێراقن که سه‌ربه یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه)
2- (س .عه‌بدولباست نورى )و (ر. عه‌بدولڕه‌حمان نوری) (کوڕ‌و برازاى عه‌بدولباست نورى نه‌جم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی)
3- (ز. عه‌بدولقادر مه‌جید ) و ( د. عه‌بدولقادر مه‌جید) (پشکى دامه‌زراندنى تایبه‌ت به ئومێد حه‌مه مسته‌فا جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ر، دڵپاک هاوسه‌رێتیو زانا براى هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی)
4- (ئا . عه‌بدولستار ساڵح ) (هاوسه‌رى سکرتێرى به‌ڕێوه‌به‌رى گرتوخانه‌ى سوسێ)
غالب محه‌مه‌د داوا له وه‌زیرى داد ده‌کات ئه‌و دامه‌زراندنانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و چاوخشاندنه‌وه بکرێت به لیستى هه‌موو ئه‌وانه‌ى که داواى دامه‌زراندنیان کردووه له‌و گرتوخانه‌یه‌و لیژنه‌یه‌کى بێلایه‌ن ته‌ماشاى داواکان بکات، هاوکات لیژنه‌ى پێشووى ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى نه‌زاهه بکرێت به‌مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه.