دواجار به‌رهه‌م ساڵح و لایه‌نه‌کان کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیرانیان یه‌کلاکرده‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌کاتى سوێندخواردن و یه‌که‌م وتاریدا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارى سائیرون که سه‌ر به موقته‌دا سه‌دره له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتووى عێراق به رێککه‌وتنى سه‌رۆک کۆمار و کوتله سیاسییه‌کان یه‌کلایى بۆته‌وه‌و له‌م هه‌فته‌یه‌دا راده‌سپێردرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى کانونى دووه‌مى 2020 به‌در زیادی، له لێدوانێکدا به ئاژانسى هه‌واڵى نیشتمانیى عێراق رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مڕۆى بۆ ئیتاڵیا، سه‌رۆک کۆمار له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و کاندیده‌ى رێککه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه راده‌سپێرێت بۆ وه‌گرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتووى عێراق و پێکهێنانى حکومه‌ت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زیادى ناوى کاندیده‌که‌ى نه‌هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو که‌سایه‌تێیه‌کى نوێیه‌و جێى سه‌رسوڕمان ده‌بێت بۆ هه‌موان و هیچ یه‌ک له‌و که‌سایه‌تیانه نییه که له راگه‌یه‌ندنه‌کان ناویان هێنراوه.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"ئه‌و کاندیده نوێیه که‌سایه‌تییه‌کى سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌لایه‌ن هه‌موانه قبوڵکراوه، رێککه‌وتنیش له‌نێو کوتله سیاسییه‌کان کراوه له‌سه‌ری".
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانیعێراق رۆژى 29ى تشرینى دوومه‌ى 2019 ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه قبوڵکراو له‌وکاته‌وه تا ئێستا عه‌بدولمه‌هدى وه‌ک حکومه‌تى کاربه‌ڕێکه‌ر به‌رده‌وامه له کاره‌کانى و ماوه‌ى چوار مانگیشه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا زیاتر له 600 که‌س کوژراون و زیاتر له بیست هه‌زار که‌سیش برینداربوون و سه‌دانى دیکه‌ش ده‌ستگیرکراون.