سه‌رجه‌م گه‌شته‌کانى وڵاتى چین راگیران
سه‌رۆکی چین: بارودۆخه‌که زۆر خراپه و ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی چین رایگه‌یاند که بارودۆخه‌که زۆر خراپه و په‌تاکه به‌خێرایى بڵاوده‌بێته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌کان راگیران.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ى کانونى دووه‌مى 2020، شی جین بینگ سه‌رۆکی چین کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌ی سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌کانی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌و وڵاته ئه‌نجامداوه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا له کاتی پشووی سه‌ری ساڵی نوێی چینی ئه‌نجامدرا، سه‌رۆکی چین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا وڵاته‌که‌ی رووبه‌ڕووی "ره‌وشێکی مه‌ترسیدار" بووه‌ته‌وه.
شی جین بینگ سه‌رۆکی چین ئاشکراى کرد:"ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه".
دوا به‌دواى وته‌کانى سه‌رۆکى چین، بریاردرا سه‌رجه‌م گه‌شته هاتو رۆشتووه‌کانى رێکخراوه‌کان بۆ چین رابگیرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین رایانگه‌یاند که هه‌زارو 287 حاڵه‌تی تووشبوون به هه‌وکردنی سییه‌کان که هۆکاره‌که‌ی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا-یه، تۆمارکراوه که باری ته‌ندروستی 237یان خراپه.
لیژنه‌ی نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی، ئاشکرایکرد به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه تا ئێستا 41 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تا ئێستاش 10 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌که له هۆنگ کۆنگ، ماکاو و تایوان تۆمارکراوه، چوار حاڵه‌تیش له تایله‌ند و سێ له ژاپۆن و دوو له کۆریای باشوور و دوو له ئه‌مریکا و دوو له ڤێتنام و سێ له سه‌نگافوره و سێ له فه‌ره‌نسا تۆمار کراوه.