حکومه‌ته‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیارێکی به‌په‌له‌ ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش



 ‌
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عیراق رایگه‌یاند به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانی وه‌زاره‌تى به‌رگرى دۆسیه‌ى ئه‌منى شه‌ش پارێزگا راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناخۆ ده‌کات.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 26ى کانونى دووه‌مى 2020 لیوا روکن عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عیراق رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى بڕیاریدا وه‌زاره‌تى به‌رگریى دۆسیه‌ى ئه‌منى شه‌ش پارێزگا راده‌ستى وه‌زاره‌تى ناخۆ بکات".

لیوا روکن عه‌بدولکه‌ریم ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد بڕیاره‌که‌ پارێزگاکانى بابل، نه‌جه‌ف، دیوانییه‌، واست، موسه‌ننا و میسان ده‌گرێته‌وه‌.

ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد دۆسیه‌ى ئه‌منى پارێزگاکانى که‌ربه‌لا، زیقار و به‌سره‌ به‌ هاوبه‌شى له‌ نێوان فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و فه‌رماندییه‌کانى پۆلیس به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عیراق وتیشى:" ئامانج له‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتى زیاتر بدرێت به‌ فه‌رمانده‌ییه‌کانى پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ى راسته‌خۆ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌بردنى دۆسیه‌ى ئه‌منى له‌و شه‌ش پارێزگا بکه‌ن، به‌ڵام له‌ کاتى پێویستدا فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنه‌کان پاڵپشتى پێشکه‌ش به‌ هێزه‌کانى پۆلیس له‌و پارێزگایانه‌دا ده‌که‌ن".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار