چیتر هاوڵاتیان پاره‌ى خزمه‌تگوزارى به‌کۆمپانیاکانى نیشته‌جێبوون ناده‌ن

حکومەت رێگە نادات کۆمپانیاکان پارەی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وەربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



 

ماردین نورەدەین

حکومەت خەرجی خزمەتگوزاریی پڕۆژەکانی نیشتەجیبوون لەکۆمپانیاکان وەردەگرێتەوە کەمانگانە لەدانیشتوانەکەی وەردەگرن لەبری خزمەتگوزاری ئاوو کارەباو فڕێدانی خۆڵ و خاشاک.

ماوەی دوو مانگە حکومەت بڕیاریکی دەرکردووە کە یەکەکانی نیشتەجێبوون وەک گەڕەکێکی شار مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت،  ئەوەش بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان کە لە 26/11/2019 دا دەرچووە. بڕیارە هەتا مانگی شەشی ئەمساڵ بەتەواوەتی جێبەجێبکرێت.

عەزیز حەمەڕەشید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە هاوڵاتى راگەیاند « یەکەکانی نیشتەجێبوون وەک گەڕەکی ئاسایی شار مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، هەروەک چۆن تەعامول دەکرێت لەگەڵ خەڵکی گەڕەکەکانی دیکە لەکارەباو ئاوو خزمەتگوزاریەکانی دیکە».

وتیشی «تەنیا ئەو خزمەتگوزاریانە نەبێت کە لەهەندێ لەپڕۆژەکان هەیە وەک خزمەتگوزاری غاز کەئەوانیش حسابی تایبەتی خۆیان هەیە بەقیاسە».

لەشاری سلێمانی (540) گەڕەک هەیە، ئەو پڕۆژانەی کەوەک سیتیەکان کراوە (٤٠) پڕۆژەن.

عەزیز حەمەڕەشید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە هاوڵاتى وت «ئێمە زۆر جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کەدەبێت مامەڵە لەگەڵ ئەو یەکانە هەمان مامەڵەی گەڕەکی شارەکان بێت».

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران گشتێنراوەو چۆتە هەموو وەزارەتەکان، عەزیز حەمەڕەشید وتی «بەڵام نازانین کەی دەستپێدەکرێت، بەڵام تا 1/6/2020 دەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێکرابێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە».

بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کاری پێویست ئەنجامدەدات بۆ وەرگرتنی تۆڕی ئاوو ئاوەڕۆی ناو پڕۆژەکان و باخچەکان و وەرگرتنی پارەی ئاو، لە 1/6/2020 وەک گەڕەکێکی شار مامەڵە لەگەڵ ئەم پڕۆژانە دەکرێت سەبارەت بەکۆکردنەوەی زبڵ و خۆڵ و خاشاک.

کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی بە هاوڵاتى راگەیاند «تائێستا ئەو پڕۆژەی نیشتەجێبوونانە خزمەتگوزاریەکەی پەیوەندی بەوەزارەتی شارەوانییەوە نەبووە، بەڵام بەپێی یاسا ئێمە دەبێت رێکیبخەین، هێشتا وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ ئەواندا نەگەشتۆتە رێکەوتنی کۆتایی، هۆکارەکەشی ئەوەیە کاتێک پێشتر کردویانە بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە ئیشەکانیان کردووە، ئێستا دوای ئەوەی بۆیان کۆنتڕۆڵ ناکرێت، ئەیدەنە دەست ئێمە.»

وتیشی «ئەوەی کەپەیوەستە بەوەزارەتەکەی ئێمەوە ئاو، رێگاوبان، پاککردنەوەی خاشاک، وەرگرتنی پارەی پاککردنەوەی خاشاک و هەروەها یەکێک لەوانە سیکوریتیە، واتا ئەمانە هەموی ئەکەوێتە سەر وەزارەتەکەی ئێمە».

تائێستا چەند دانیشتنێک کراوە بگاتە کۆتایی جێبەجێدەکرێت، لەبەرئەوەی ئەو پڕۆژانە وەک گەڕەکەکان نین، خۆیان بەسیستەم دانراون واتا رێکخراون لەڕووی ژمارەی خانوو ژمارەی شوقە رێکن.

عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری یەکەی نیشتەجێبوونی شاهێن سیتی بەهاوڵاتى وت «من وەک خۆم کەخاوەنی پڕۆژەم ئەو بڕیارەم پێ باشە، گەر حکومەت ئەو کەموکوڕییانە دابینبکات حکومەت موستەفید بێت و هاوڵاتى موستەفید بێت بەبێ کەموکوڕی من ئەوەم پێ باشە».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار