هەر هاوڵاتییەک لەچین بگەڕێتەوە پشکنینی بۆ دەکرێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى «کۆرۆنا»مان نییه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 

شاناز حهسهن

محهمهد قادر، وتهبێژى تهندروستى ههرێم، رایگەیاند ئامێرى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا نییه، بەڵام لهگهڵ وهزارهتى تەندروستی عێراق رێککهوتنیان ههیهو سود لهتاقیگهکانى بهغدا وهردهگرن.

تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە ئەگەرچی لەچەند وڵاتێکی ئاسیاو ئەوروپاو ئەمریکا و ئوسترالیا بڵاوبۆتەوە.

نەخۆشییەکە سەرەتا لەشاری ئوهانی چین سەریهەڵدا لەمارکێتێکدا کەخۆراکی دەریایی و ئاژەڵی کێوی دەفرۆشێت. ئێستا ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە یابان، کۆریای باشور، مالیزیا، پاکستان، تایلەندا، سەنگافورە، تایوان، ڤێتنام، نیپاڵ، فەرەنسا، ئوسترالیا، هەروەها ئەمریکا. لێکۆڵەران لەوڵاتانی تردا، لەهەندێ ویلایەتی ئەمریکادا، هەڵسەنگاندن بۆ ئەگەری کەیسی توشبوونی تر دەکەن.

ڤاپرۆسى کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیە ناسینەوەی ئاسان نییە، هەروەها ئاماژەو نیشانەکانی ئاسان نین بناسرێنەوە.

محهمهد قادر، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیهو بهپێى پێویست نایناسین و سیفهتهکانى نازانین و تائێستاش هیچ چارهسهرێک نییه بۆى لهجیهاندا بۆ بنهبڕکردنى و لهناوبردنى، بۆیه کهمێک جێگهى مهترسییه«.

ڤایرۆسى کۆرۆنا تووشى کۆئهندامى ههناسه دهبێت، ماوهى (17) رۆژه لهوڵاتى چین بڵاوبۆتهوه.

وتیشى»رێکخراوى تهندروستى جیهانى رێگا خۆپارێزیهکانى بڵاوکردۆتهوه، کهههمان رێگاى خۆپارێزییه لهئهنفلۆنزاى وهرزى N1H

بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیەکە دەبێت کەسی خۆپارێز دووربکەوێتەوە لهشوێنى قهرهباڵغ و تهوقهکردن و ماچ کردن و دهمامک بهکاربهێنرێت، هەروەها گرنگى بدات بهپاکوخاوێنى و دهستشۆردن.

لهشاری ئۆهانی چین لهکاتژمێر 10ى بهیانى رۆژى سێشهممهوه هاتوچۆ قهدهغهکراوهو لهدهرهوه بۆ ناوهوهى ئهو وڵاتهو بهپێچهوانهشهوه، بۆ رێگرى کردن لهبڵاوبوونهوهى ڤایرۆسهکه.

وتهبێژى تهندروستى ههرێم وتى «مهترسى گهوره لهسهر ئهو کهسانهیه کهکێشه لهکۆئهندامى بهرگریاندایه کهنهخۆشى دریژخایهنى  ههیهو یان دهرمانێکى دریژخایهن بهکاردههێنێت و یاخود کهسى زۆر منداڵ و کهسه بهتهمهنهکان ئهگهرى توشبوونیان زیاتره«.

محهمهد قادر وتیشى «تائێستا خۆشبهختانه هیچ حاڵهتێک لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاست نهبووه«.

جهختى لهوهشکردهوه«لهحاڵهتێکدا کهگومانمان کرد دهستدهکرێت بهو رێکارانهى کهڕێکخراوى تهندروستى جیهانى رایگهیاندووه بۆ دیاریکردنى  شوێن و ستافى دیاریکراو، وهک ئهوهى بۆ ڤاپرۆسى N1H1 کرا».

محهمهد قادر وتیشى «ئهو پشکنینانهى کهحاڵى دهگمهنن لهههرێمى کوردستاندا کهمتر ئامێرهکانى بهردهستهو لهگهڵ وهزارهتى بهغدا رێککهوتنمان ههیهو سود لهتاقیگهکانى بهغدا وهردهگرین».

لهبارهى رێکارهکانیشهوه وتى « پشکنینى گهشتیار پێویستی بهڕێنمایى تهندروستى جیهانیه، بۆ ئهوه لهگهڵ تهندروستى عێراق هەماهەنگیمان کردووە، تائێستا تۆمار نهکراوه، لەبەرئەوە ئهو رێکارهمان نهگرتۆتهبهر».

بهگشتى لهبارهى ڤاپروسهکان لهوهرزى زستاندا وتهبێژى تهندروستى ههرێمى کوردستان وتى « ڤاپرۆسى N1H1خۆى بهرهو نهمان دهچێت، چونکه له کهشوههواى وشک و ساردا گهشه دهکات».

ڤاپرۆسى N1H1 لهههولێر چوار حاڵهتى مردن ههبووهو (25) توشبوو ههبووهو لهسلێمانى چوار حاڵهت و دهۆک دوو حاڵهت ههبووه.

لەئێستادا بۆ ئهو گهشتیارانهى که لەچینهوه دێنه ناو هەرێمی کوردستانەوە پشکنینیان بۆ دهکرێت و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی رێکاریان گرتۆتهبهر.

تاهیر عەبدوڵا بهڕێوهبهرى فرۆکهخانهى نێودەوڵەتیی سلێمانى بەهاوڵاتى وت  «تائێستا رێنماییهکان نههاتوون بهڵام تیمهکانى ئێمه لهفرۆکهخانه ئامهدهباشییان کردووه بۆ ههر حاڵهتێکى پێشوهخته بۆ کۆنترۆڵکردنى ڤاپرۆسهکه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار