پۆمپیۆ هۆشدارى داده‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌باره‌ى موشه‌کبارانکردنى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌رى عیراق ئه‌نجامدا و هۆشدارى پێداوه له‌باره‌ى موشه‌کبارانى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌به‌غدا.
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانیى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌رى عیراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکرده‌وه که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مایک پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هجى ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولا ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌یان کردوه که باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکایان له به‌غدا کردوه‌ته ئامانج.
سه‌رۆک وه‌زیرانى کاربه‌ڕێکه‌رى عیراق بۆ پۆمپیۆى دووپاتکردوه‌ته‌وه که به‌غدا رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا ده‌گرێته‌به‌ر و چاودێریى لێکۆڵینه‌وه‌کانیش ده‌کات بۆ رێگرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌کرێنه‌سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه پۆمپیۆ هۆشدارى داوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌ک میدیاى ئه‌مریکى باسى ده‌کات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى نیشانداوه گفتوگۆى جدى له‌سه‌ر بوونى هێزه‌کانى وڵاته‌که‌ى له عیراقدا بکه‌ن.